ده‌ميرتاش: ئاشكراكردنى هێرشه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌ره‌نسادايه‌ تورکیە

نوچەنێت

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌، سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ چه‌كدارييه‌كه‌ى پاريس له‌ رايگه‌ياند، "لێكۆلينه‌وه‌ و ئاشكراكردنى هه‌موو لايه‌نه‌ شاراوه‌كانى هێرشه‌ چه‌كردارييه‌كه‌ى پاريس له‌ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌ره‌نسايه‌، ئێمه‌ به‌ هه‌موو توانامان لێكۆلينه‌وه ‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌كه‌ين."

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (24/ كانوونى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ى پاريس سەڵاحەدین دەمیرتاش رايگه‌ياندووه‌، "هێرشه‌ چه‌كدارييه‌كه‌ى سه‌رناوه‌ندى ڕۆشه‌نبيرى كوردى ئه‌حمه‌د كه‌يا له‌پاريس ئيدانه‌ ده‌كه‌م، پرسه ‌و سه‌ره‌خۆشى له‌ گه‌له‌كه‌مان و خانه‌واده‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى گيانيان له‌ده‌ستداوه‌ هيواى چاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازم."

دوێنێ هێرشێكى چه‌كدارى كرایە سەر ناوه‌ندى رۆشه‌نبيرى ئه‌حمه‌د كه‌يا له‌  پاريسی‌ پايته‌ختى فه‌ره‌نسا، كە بووە هۆى گيان له‌ده‌ستدانى سێ كه‌س و برينداربوونى پێنج كه‌س، كە له‌ ئێستادا دووان له‌م بريندارانه‌ له‌ ژێر چاودێرى چڕدان. هێرشبه‌ره‌كه‌ش ده‌ستگيركراوه‌.

پێشتریش چەند جارێكی تر هێرشكراوەتە سەردانی كوردانی نیشتەجێی فەڕەنسا و چەندین ئەندام و لایەنگری پارتی كرێكاران كراونەتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین