گۆڕانكارييەكانى ميسر و توركيا دەرفەتێك بۆ ليبيا دەرەخسێنێت وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

بوومەلەرەزكەەى توركيا و قەيرانى ئابوورى لە ميسر وادەكات هەردوو وڵات ململانێكيان لەسەر ليبيا كەم بكەنەوە، بڕیارە لە (23)ى ئەم مانگە نوێنەرانى ئەمەريكا و بەريتانيا و فەڕەنسا و ميسر و ئەڵمانيا و ئيتاڵيا و قەتەر و توركيا و ئيمارات لە واشنتن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چۆنيەتى شكاندنى چەقبەستوويى دۆخى سياسى ليبيا كۆبنەوە.

هەرچەندە هاوشێوەى ئەو كۆبوونەوانە لە ماوەى رابردوو هيچ یەكخستن و بەرەوپێشچوونێكى لێنەكەوتۆتەوە، بەڵام رووداوە سەرەكييەكانى ميسر و توركيا دەرفەتێكى باش بۆ گۆڕانكارى لەو چوارچێوەيە دەرەخسێنێت.

كۆبوونەوەى نێودەوڵەتى

بە درێژايى ساڵانى رابردوو چەندين كۆبوونەوەى نێودەوڵەتى لەسەر دۆخى ليبياوە كراوە، كۆنفراسى سەرۆكی وڵاتان، كە ئيتاڵيا و ئەڵمانيا و فەڕەنسا ميوانداريان بۆ گفتوگۆ لەسەر ئاستى وەزيران لە پەراوێزى كۆبوونەوە نێودەوڵەتييەكان ئەنجام دا، لە ماوەى رابردووش لەسەر ئاستى نێردەكان كۆبوونەوە كرا، هەموو قۆناغێك لەو قۆناغانە بەشداربوون بوون يەك دەنگ بوون، بەڵام لەسەر پرسە سەرەكييەكان ناكۆكبوون، وەك پرسى گرووپە ليبيەكانى كە پێويستە پاڵپشتى بكرێن و دياريكردنى وادەى هەڵبژاردنەكان، كە لە مانگى كانوونى يەكەمى (2021) دواخراوە.

كاتێك كۆبوونەوەى پێشوو لەسەر ئاستى نێردەكان لە مانگى تشرينى يەكەمى ساڵى رابردوو كرا، ئامادەبووان لەسەر بڵاوكردنەوەی راگەيێندراوێك رێكنەكەوتن، چونكە ميسر رەشنووسەكەى رەتكردەوە، هەرچەندە دەقەكەى بەشێوەيەكى سەرەكى پێچەوانەى راگەيێندراوەكانى پێشووى نەتەوە يەكگرتووەكان بوو، كە دانى نابوو بە هەبوونى بنەمايەكى دەستووريى، كە كۆدەنگی لەسەر بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكان.

قاهيرە ئەو دۆخەى ئێستاى پێ باشتر بوو، خاوەنى هەژموونێكى گەورەيە بەسەر رۆژهەڵاتى ليبيا، ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بۆى هەيە ببێتە تێكچوونى ئەو لايەنانەى لەو ناوچەيە باڵادەستی و ركابەرى ئايدۆلۆژى و سياسى جێگەى بگرێتەوە، لە هەمانكاتيش هەژموونى توركيا لە رۆژئاوا فراوانتر بێت.

ئەم كۆبوونەوەی كە لە واشنتن دەكرێت كە بەرپرسانى ئەمەريكى لەم رێگەيەوە دەتوانن سەركردايەتى نەخشەرێگە و كاركردن بەرەو كۆبوونەوەيەى نێودەوڵەتى فراوانتر بێت.

فراوانكردنى ئەو كۆمەڵە قەتەر و ئيمارات وەك دوو ركابەريش دەگرێتەخۆى بۆ خزمەتكردنى ئامانجى كۆتايى، لەم رووەوەى وڵاتانى كەنداو هەژموونيان لە ليبيا و ميسر و توركيا هەيە.

لە (15) ئەم مانگە عەبدولحەميد دبيبە، سەرۆكى حكومەتى نيشتيمانى لەگەڵ محەمەد بن زايد لە ئەبوو زەبى كۆبووەوە، ئەوەش ئاماژەيە بۆ بايەخى نوێى ئيمارات.

سێ رووداوى گرنگ دەرفەتێكى تريان بۆ ليبيا رەخساندووە كە بەرەوپێش بچێت، هەوڵەكانى نوێنەرى نەتەوە يەكگرتووەكان، بوومەلەرزەكانى توركيا، قەيرانى ئابوورى ميسر.

نوێنەرى نوێى تاييبەتى سكرتێرى گشتى نەتەوە يەكگرتووەكان

لە مانگى ئەيلوول عەبدوڵا باسيلى ديپلۆماتكارى سەنيگالى وەك نوێنەرى حەوتەمى سكرتێرى گشتى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ كاروبارى ليبيا ديارى كرا، كە (2011) نوێنەربوو، پێش ئەويش ستيڤانى ويليامز، ديپلۆماتكارى ئەمەريكى پۆستى نوێنەرى نەتەوە يەكگرتووەكان لەدەست بوو، دواتر بوو بە راوێژكارى تايبەتى كاتێك ئەنجوومەنى ئاسايش گفتوگۆى لەسەر ئەوە كرد كێ جێگەى دەگرێتەوە.

هەرچەندە هەندێك لە نوێنەرانى تايبەتى سكرتێرى گشتى نەتەوە يەكگرتووەكان لە ماوەى نوێنەرايەتييان بەشێوەيەكى سەرەكى دوودڵ بوون، بەڵام ئەوانەى تريش پەرەيان بە پلانە سياسييە تايبەتييەكان دەدا، بۆ دەرچوون لەو زۆنگاوەى ليبيا.

بۆ نموونە غەسان سەلامە هەر لەسەرەتاى دەستبەكاربوونى لە مانگى ئەيلوولى (2017) پێشنيارێكى بۆ ئەنجومەنى ئاساييشى نێودەوڵەتى كرد، چاوەڕوان دەكرێت  باسلى لە (27) ئەم مانگە لە نيويۆرك هەمان رێگەی پێشوو بگرێتەبەر.

لەوداى سەردانى ئەم هەفتەيەى بۆ وڵاتانى ئەوروپا ئەگەرى بەهێز ئەوە لە واشنتن دەستپێشخەريەك بۆ بەدەستهێنانى پاڵپشتى بۆ بڕيارى ئەنجوومەنى ئاسايش بكات بۆ ئەوەى پاڵپشتى هەوڵەكانى لە هەفتەى داهاتوو بكەن.

سەبارەت بە واشنتن و هاوبەشە ئەوروپييەكان پێويستە ئامانجى سەرەكیان سووربوون بێت لەسەر پلانە واقيعيەكەى باسلى و درووستكردنى دەرفەتی باشتر  بۆ داڕەشتنەوەى ئەو واقيعە لەسەر بنەماى دەستوورێك كە هەموو لايەنەكان لەسەری يەكدەنگبن بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكان، بەو هيوايەى پێش كۆتايى ئەمساڵ ئەو رێكارانە تەواو بێت، لێرەش دوو رەگەزى سەرەكى هەيە.

يەكەم، پێسويستە لەسەر باسلى دەستبەردارى ئەو رێرەوە بێت، كە پرسە سەرەكييەكان بۆ (ئەنجوومەنى نوێنەران و ئەنجوومەنى باڵاى وڵات) كە عەقليە ساڵح عيسا و خاليد مەشرى، سەرۆكايەتيان دەكەن، لەپێناو دەستگردن بە پۆست و هەژموونيان چەندين ساڵە دانووستاندنەكانيان درێژكردۆتەوە.

دووەم، بەدەر لەو كۆمەڵەى ليبيەكان كە باسلى بۆ ئاسانكارى گفتوگۆى دەستوورى هەڵدەبژێرێت، پێويستە خشتەيەكى كاركردن بۆ بنەماى دەستوورێكى كۆدەنگ و ياساى هەڵبژاردن، كە داوا لە هەموو لايەنە سەرەكييەكان بكات واژۆ لەسەر كۆمەڵێكى باشى دياريكراو بكات بۆ بەرێوە چوونى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان، پێويستە كرۆكى ئەو رێسا و رێكارەكان روون بێت، بە شێوەيەك بگونجێت گرووپەكان پابەند بن و خۆيان لە توندوتيژى و هاندان و رێزگرتن لە ئەنجامى هەڵبژاردنەكان بپارێزن.پێويستيشە لەسەر ئەمەريكا و هاوبەشەكان هانى هەوڵەكانى باسيلى لەگەڵ لايەنەكانى ليبيا و بەهێزكردنى ئەو هەوڵانە بدەن.

رۆڵى توركيا و ميسر

ئەو كارە پێويستى بە هەندێك كاتە بۆ دياريكردنى ئەو چۆنييەتيەى كاريگەرى لەسەر سەرقاڵبوونى حكومەتى توركيا لەسەر سياسەتەكانى لە ليبيا، بەهۆى هەوڵەكانى بەدەمەوچوونى قوربانييانى بوومەلەرزەكە و هەڵسەنگاندنى زيادى مرۆييەكانى ئەو بوومەلەرزەى شەشى ئەم مانگە. 

تا ئێستا توركيا بەردەوامە لە پاڵپشتى و مەشقى سەربازى حكومەتى نيشتيمانى، ئەگەريش هەيە لەگەڵ دەستپێكردنەوەى ناوچە وێرانەكان كۆمپانيا توركييەكانى بوارى وەبەرهێنان لە ليبيا ژمارەيان كەم بكرێتەوە، بەڵام بۆچوونى بەهێز ئەوەى زۆربەى بەرژەوەندييە ستراتيژييەكانى ئەنقەرە بۆ پارێزگارى لە هەژموونى ئەمنى و ئابوورى لە ليبيا بەردەوام دەبێت.

لە لايەكى ترەوە ئەگەر هەيە ميسر پاڵنەرى گەورەترى بۆ هاوكارى سەقامگيرى لە ليبيا هەبێت، ئەوەش بەهۆى ئەو قەيرانە ئابوورەى ئەو وڵاتەى گرتۆتەوە، كە كاريگەرى زۆرى لەسەر دابەزينى دراوى ميسرى هەيە و رێژەى هەڵاوسان بەرزبۆتەوە و كاڵا سەرەكييەكان كەمى كردووە.

ئەو پرسيارەى لێرە دێتە پێشەوە ئەوەيە ئايا قاهيرە تا ئێستا ئەو دۆخەى ئێستاى رۆژهەڵاتى ليبيا بەباشتر بزانێت، ياخود بەرژەوەندييە ئابوورييەكانى لە ئەنجامى دۆخى سەقامگيرى ليبيا بەباشتر دەزانێت؟ بەتايبەت سەدان هەزار دەرفەتى كار بۆ كرێكارە ميسرييەكان لە پێش ساڵى (2011) هەبوو.

بەگوێرەى هەندێك راپۆرت ليبيا پێشنيارى كردووە دراوى ميسرى لە بانكەكانى دابنێت، لە هەمان كاتيش ناكۆكييە درێژخانەكانى نێوان توركيا و ميسر بەرەو كەمبوونەوە دەچێت.

ساڵى رابردوو لە كردنەوەى مۆنديالى جيهانى عەبدولفەتاح سيسى، سەرۆكى ميسرى و رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆكى توركيا ديدارێكيان ئەنجام دا، لەدواى بوومەلەرەزەكەى ئەم مانگەش سەرۆكى ميسر بە تەلەفۆن پەيوەندى بە سەرۆكى توركياوە كرد، سەرەخۆشى لە توركيا كرد و بەڵێنى هاوكارى پێدا و لە ماوەيەكى كورد هاوكارييەكانى رەوانەكرد.

هەنگاوى دواتر روون بوو، مستەفا مەدبولى، سەرۆك وەزيرانى ميسر بزنسمانەكانى توركياى لە (15) شوبات بانگهێشت كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر وەبەرهێنان بە بڕى (500) مليۆن دۆلار بكەن، ئەوەش ماوەى (10) يەكەم كۆبوونەوەى لەم جۆرە بوو.

ئەوەى جێگەى بايەخە زۆربەى كۆمپانيياكانى ميسر حكومەت بەرێوەى دەبات، لەم بارەيەوە توركيا دەتوانێت لەم پڕۆسەيە لەپاڵ وەبەرهێنانە گەورەكانى پێش كەنداو رۆڵى گەورە لە ميسر ببينێت.

هەموو هەنگاوێك لەو هەنگاوانە ئەگەرى ئەوەى هەيە كاريگەرى لەسەر ئاشتەوايى نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئەو ناكۆييە ستراتيژيەى لەسەر ليبيا هەيان هەبێت، كە ناكۆكى دەريايى و مەترسى جۆراوجۆرى سەربازى و ئايدۆلۆژياى ئيسلام و سياسەتيش دەگرێتەوە.

ئەمەريكاش ئێستا دەرفەتى گەورەى بۆ نێوەندگيرى لە گفتوگۆ دوولايەن و سێ لايەنەكانيش لەگەڵ ئەنقەرە و قاهيرە بۆ دۆزينەوەى لە پيشينە گۆڕاوەكان دەڕەخسێنێت، كە رێگەخۆش دەكات ئاڵۆزييەكان ليبيا كەم بێتەوە، هەروەها دەكرێت بوونى قەتەر و ئيمارات ببێتە هۆى باشتربوونى ئەو دەرفەتەى پێشووە، تەنانەت ئەگەر هەيە ببێتە دروستكردنى دەرفەتى باشتريش بۆ رێككەونێك بۆ ئەوەى ليبيا بەرەوپێشەوە بچێت.

كۆسپەكانی بەردەم كۆبوونەوەى ئێستا

بەردەر لە بەربەستەكانى دانوستاندن لەسەر راگەيێندراوێكى سەرەكى يەكگرتوو جێگەى هەموو لايەنە سەرەكييەكان ببێتەوە، دەگمەنە گفتوگۆكان لەسەر ئاستى نێردەكان دۆخێك دروست بكات زەمينەيەكى هاوبەش بێتە كايەوە، ئەوەش لەبەر نەبوونى ديدێكى لەپێشينە.

نوێنەرانى وەزارەتى دەرەوە بەلاى ئەوەن بەشدارى هاوبەشى ئەو گفتوگۆيان بن، چونكە دەزگا ئەمنى و هەواڵگرييەكان رۆڵى گرنگتر لە دياريكردنى سياسەتى ليبيا لە ريزەكانى حكومەت لەو ناوچەيە دەگێڕن.

ئاڵنگەرييەكى ترى واشنتن لە ليبيا تا ئێستا لە گفتوگۆكان پرسێكى لاوەكيى ئەمەريكايە لەگەڵ ميسر و توركيا، جگە لەوەش ئەستەمە بتواندرێت بايەخى گەورەترى پێ بدرێت.

گريمانەى ئەوە هەيە ئيدارەى بايدن تواناى ئەوەى هەيە كە زۆر بە جددى گفتوگۆ لەگەڵ ميسر سەبارەت بە ليبيا بكات، لەگەڵ پارێزگارى لە گفتوگۆى بەرهەمدار لەسەر پرسە جدييەكانى تر، بەتايبەت بەشدارى قاهيرە لە رێگرى لە زيادبوونى توندوتيژييەكانى ئيسرائيل ــ فەڵەستين.

سەبارەت بە توركيا واشنتن دەتوانێت رێگەيەك بدۆزێتەوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ليبيا بەشێوەيەكى بنەڕەتى لەگەڵ بەشدارى لە هاوكارى بۆ زيانلێكەوتووكانى بوومەلەرزەكە و بەرەوپێشچوونى هەنگاوەكان لە گفتوگۆكانى ناتۆ و فرۆشتنى پێداويستى سەربازى و سياسەتى رووسيا، هەرچەندە مامەڵەكردن لەگەڵ پرسەكانى لە بازنەى دەرەوەى هاوكارى مرۆيى ئێستا زۆر سنووردارە.

لە چوارچێوەى ديپلۆماسيەتى زيرەك واشنتن دەتوانێت كۆبوونەوەكانى ئەو هەفتەى ليبيا بقۆزێتەوە بۆ سوود گەياندن بە بەهێزكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان ميسر و توركيا، كە دەبێتە هۆكارى ئەوەش هەردوو وڵات لە پرسى ليبيا ناكۆكييەكانيان كەمتر بێتەوە، لە هەمان كاتيش بايەخى زياتر بۆ ئاسانكارى بۆ هەوڵەكانى گۆڕانكارى لە دۆخى ليبيا دەبێت.

سەرچاوە: پەیمانگەی واشنتن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین