وڵاتانى ئەوروپا سەركۆنەى هێرشەكانى سەر ئيسرائيل دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

يەكێتى ئەوروپا و فەرەنسا و ئەڵمانيا چەند وڵاتێكى ديكە بەتوندى سەركۆنەى هێرشەكانى سەر ئيسرائيل دەكەن، هەريەك لە توركيا و ميسريش داواى دانبەخۆداگرتن لە هەردوو لايەنى شەركەر دەكەن.

ئەمڕۆ شەممە (حەوتى/تشرينى يەكەم/2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، لەسەر ئاستى نێودەوڵەتيش، ئانالينا بيربۆك، وەزيرى دەرەوەى ئەڵمانيا هێرشەكانى حەماسى بۆ سەر ئيسرائيل سەركۆنە كردوو بە هێرشى تيرۆرستى ناودەبات، لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەڵمانيا بەتاوى هاوسۆزە لەگەڵ ئيسرائيل، بەگوێرەى ياساى نێودەوڵەتيش تەلئەبيب مافى خۆيەتى دژ بە تيرۆر بەرگرى لەخۆى بكات.

لەسەر ئاستى يەكێتى ئەوروپاش، جۆزيب بۆريل، بەرپرسى سياسەتى دەرەوەى يەكێتى ئەوروپا رايگەياند، يەكێتى ئەوروپا سەركۆنەى ئەو هێرشانەى حەماس دەكات، هاوسۆزشى بۆ ئيسرائيل رايگەياند. 

بۆريل جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، ئێمە بە نيگەرانييەوە چاودێرى ئەو هەواڵانەى لە ئيسرائيلەوە بڵاودەكرێتەوە دەكەين، پێويستە دەستبەجێ ئەو توندوتيژيانە بوەستێندرێنن، چونكە تيرۆر و توندوتيژى چارەسەرى هيچ شتێك ناكەن، يەكێتى ئەوروپاش لە كاتە سەختەكان هاوسۆزە لەگەڵ ئيسرائيل.

لە لايەكى ترەوە وەزارەتى دەرەوەى فەرەنسا سەركۆنەى هێرشەكانى سەر ئيسرائلى كرد، هاوسۆزى خۆى لەگەڵ ئەو وڵاتە راگەياند.

حكومەتى ئيتاڵيا لە راگەيێندراوێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پاڵپشتى لە ئيسرائيل دەكەين كە مافى خۆيەتى بەرگرى لەخۆى بكات، بەرانبەر هێرشەكانى بزووتنەوەى حەماس بۆ سەر وڵاتەكەى.

لە لايەكى ديكەوە ئۆكراينا رايگەياند، ئيسرائيل مافى خۆيەتى بەرگرى لە خۆى بكات، هەروەك بەرتانياش سەركۆنەى هێرشەكانى حەماسى دەكات.

لە سەر ئاستى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستيش رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، داوا لە هەموو لايەنەكان دەكەين دان بەخۆيان دابگرن، هەروەك داواشيان لێ دەكەين خۆيان لەو هەنگاوانە بەدوور بگرن، كە دەبێتە هۆى زيادبوونى ئاڵۆزييەكان.

لە لايەكى ترەوە سامح شوكرى وەزيرى دەرەوەى ميسر بە تەلەفۆن پەيوەندى بە بەرپرسانى فەڵەستين و ئيسرائيل داواى دانبەخۆداگرتنى لێكردوون. 

وەزيرى دەرەوەى ميسر بە تەلەفۆن پەيوەندى بە جۆزيب بۆريل كردووە، بۆ هەوڵدان بۆ رێگرى ئاڵۆزتربوونى دۆخەكە.

سەرلەبەيانى ئەمڕۆ بزووتنەوەى حەمسا لە چەند لايەكەوە هێرشى كردە سەر چەندين پێگەى ئيسرائيل، بەشێك لە چەكدارەكانيش چوونە ناو خاكى ئيسرائيل.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین