كلچدارئۆغڵو: زیندانیکردنى  سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش سياسيه‌ تورکیە

نوچەنێت:

كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری سەبارەت بە قسەكانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەبە لە بەندیخانە رایگەیاند، "ئه‌م قسانه‌ى ده‌ميرتاش زۆر به‌گرينگ ده‌زانم، هه‌نگاوێكى گرينگه‌ هه‌ده‌په دەیەوێ‌ ببێته‌ پارتێكى توركى."

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (26/ ته‌مموز/2022) ماڵپه‌رى (بيرگون) بڵاويكرده‌وه‌، كه‌مال كڵچدار ئۆغلۆ، سەبارەت بە زيندانيكردنى سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش و عوسمان كاڤالا به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌ياند، "ده‌ميرتاش و عوسمان كاڤالا به‌ ناحه‌ق گيراون، گه‌وره‌ترين هيواى من ئه‌وه‌يه‌ به‌ زووترين كات ئازاد بكرێن."

دەربارەی ئەو قسەیەى دەمیرتاش، کە هەفتەى ڕابردوو گووتى، "هەدەپە درێژکراوەى پەکەکە نییە"، سەرۆكی جەهەپە ئاماژەی بەوە كرد، ‌"چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى ده‌ميرتاشم خوێنده‌وه‌، ئه‌م قسانه‌ى ده‌ميرتاش زۆر گرنگه‌، چونكه‌ هه‌نگاوێكى گرنگه‌ هه‌ده‌په‌ وه‌ك پارتێكى توركى بێت، پێويسته‌ له‌ سەر ئەم سياسه‌ته‌ى به‌رده‌وام بێت، له‌ هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌يه‌ ده‌بێ له‌ لايه‌ن ئۆرگانی‌ حيزبييه‌كانى تره‌وه‌ ده‌نگى پێبدرێت."

كەمال كلیچدار، جه‌ختى لەسەر ئە‌وه‌كرده‌وه‌، "ده‌توانم بڵێم زيندانيكردنى ده‌ميرتاش سياسييه‌، بێتاوان گيراوه‌، سەرەڕای ئه‌وه‌ى ده‌ميرتاش له‌ زیندانە، به‌ڵام ئەو ڕێگه‌يه‌ى كه‌ باوه‌ڕى پێى هه‌يه‌ با پاشگەزنەبێتەوە و لەسەری به‌رده‌وام بێت، چونكه‌ ئه‌و به‌ ئيراده‌وه‌ به‌رگرى له‌ ديموكراسى ده‌كات، ده‌ميرتاش پێیوايه‌ ده‌بێ په‌رله‌مان دامه‌زراوه‌يه‌كى كاريگه‌رى بێت، ئه‌مه‌ش بۆچوونێكى زۆر گرنگه‌."

كەمال كلیچدار ئۆغلۆ سەرۆكی گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسۆنی حكومەتی توركیایە، تا ئێستا سەرقاڵی دروستكردنی بەرەیەكی فراوانن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین