مەزڵوم کۆبانێ: لە هەڕەشەکانی تورکیا نیگەرانین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات رایگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه‌ نوێکانی تورکیا دەبێتە هۆی دروستبوونی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی مرۆیی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە(2/حوزەیران/2022 ) مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویەتی" لە هەڕەشە نوێکانی تورکیا نیگەرانین، ئەگەری هەیە مەترسییەکی زۆر لەسەر باکوری سوریا دروستبکات چونکە هەر هێرشێک ده‌بێته‌ هۆی دابه‌شکردنی سوریاییەکان و قەیرانێکی مرۆیی نوێ دروستده‌کات".

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا رۆژی رابردوو لە وتارێکدا له‌ پەرلەمانی تورکیا گوتی " دەچینە قۆناغێکی نوێی بڕیارەکەمانەوە لەبارەی سوریا بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی پارێزراو بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر، هێرشده‌که‌ینه‌ تەل رەفعەت و مه‌نبج".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین