ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات وەڵامی وەزیری دەرەوەی سوید دەداتەوە تورکیە
ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات وەڵامی لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی سوید دەداتەوە و راگەینێت، سوید ئەوەندە لاواز نییە بەو جۆرە ملكەچی خواستەكانی توركیا ببێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (نۆی/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات لە راگەیێندراوێك وەڵامی لێدوانەكانی تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سویدی دایەوە، لە بەشێكی راگەیێندراوەكە هاتووە، "لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی سوید پێچەوانەی بەهاكانی سویدە و ناكۆكە لەگەڵ  كلتووری ئەو وڵاتە." 

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە ئێمە بەرانبەر ئەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوە نیگەرانین، كە راگەیاندووە، ئێمە پاڵپشتی كوردەكانی سووریا ناكەین، ئەوەش لە كاتێدایە وڵاتەكەی لەو چركەساتە ناچار نییە سازش بكات و دیموكراسی و سەروەری یاسا لاواز بكات. 

ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات داواش دەكات گەلی سوید و پارتەكانی ئەو وڵاتە و هێزە دیموكراتخوازەكان و تەواوی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەینی رێگە لەو هەڵوێستەی حكومەتی وڵاتەكەیان بگرن، چونكە ئەو هەنگاوە بە پلەی یەكەم رێگەیەكە بۆ ملكەچبوونیان بۆ توركیا و زیانیش بە حكومەتی سوید دەگەیێنێت.

لە چەند رۆژی رابردوو وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، وڵاتەكەی پشت لە پارتە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین