به‌هۆی ره‌شه‌با و خۆڵبارینه‌وه‌ کارەبای زۆربەی قەزاکان دەبڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئاژانسی هه‌واڵی عێراق رایگەیاند: به‌هۆی ره‌شه‌با و خۆڵبارینه‌وه‌ وێستگه‌ی کاره‌بای پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین زیانی پێگه‌یشتووه‌ و زۆربه‌ی قه‌زا و ناحیه‌ی پارێزگاکه‌ بێ کاره‌با بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 4/ئایار/2022) مه‌روان شه‌هاب، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی کاره‌بای سه‌ڵاحه‌ددین رایگه‌یاند: زۆربه‌ی قه‌زاکانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین کاره‌بایان نەماوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌که‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بای پارێزگاکه‌ بەهۆی رەشەبا و خۆڵبارینەوە توشی زیانێکی زۆر بوون. لە ئێستادا تیمه‌کانیان خه‌ریکی چاککردنه‌وه‌ی وێستگه‌که‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی کاره‌بای سه‌ڵاحه‌ددین جەختی لەوەکردەوە، کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی به‌په‌له‌ وێستگه‌که‌ چاکبکه‌نه‌وه‌ و به‌زووترین کات کاره‌با بۆپارێزگاکە دابینبکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین