شەپۆلێکی خۆڵبارینی دیکە دەستپێدەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بە پێی ده‌سته‌ی گشتی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق، ‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ شه‌پۆلێکی خۆڵبارین ناوچه‌ جیاجیاکانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و کاریگه‌ریشی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت، ئه‌و شه‌پۆله‌ش زیاتر له‌ دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 17/نیسان/2022) ده‌سته‌ی گشتی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا دەڵێت: سبه‌ی دووشه‌ممه‌ له‌ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاستی عێراق پله‌کانی گه‌رما به‌راورد به‌رۆژانی رابردو به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌، به‌رزبونه‌وه‌یه‌کی که‌می خۆڵبارینیش روده‌دات. کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت.

بە پێی راگەیێندراوەکە رۆژی سێشه‌ممه‌، له‌ناوه‌ڕاستی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما، کاریگه‌ری ره‌شه‌بای باشوری رۆژهه‌ڵات بۆسه‌ر ناوچه‌که‌ ده‌ستپێده‌کات و له‌هه‌ندێک ناوچه‌ خێراییه‌که‌ی ده‌گاته‌ 30-40 کیلۆمه‌تر له‌کاتژمێرێکدا، هه‌روه‌ها له‌ناوشه‌کانی باکوریش کاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ ده‌مێنێت، سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌کانی باشوریش به‌هۆی کاریگه‌ری زۆری خۆڵبارینه‌که‌وه‌ مه‌ودای بینین بۆ 2-4 کیلۆمه‌تر که‌مده‌بێته‌وه‌.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: کاریگه‌ری ئه‌و خۆڵبارینه‌ تاوه‌کو دره‌نگانی رۆژی چوارشه‌ممه‌، له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌کانی عێراق به‌رده‌وامی ده‌بێت، رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ که‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین