مارك شنايەر، ئەندازيارى ئاساييكردنەوەى پەيوەندى توركيا و ئيسرائيل
نوچەنێت
مارك شنايەر، لاى ئەمەريكى و شێخەكانى كەنداو حاخامێكى كاريگەرە و رۆڵى گەورەشى لە لێكنزيكردنەوەى ئەردۆغان و ئيسحاق هێرزۆغ بينيووە.
چوونى شنايەر بۆ كۆشكى سەرۆكى وڵاتانى جيهان شتێكى نامۆ نييە، لەگەڵ وڵاتە خاوەن نەوتەكانيش پەيوەندييەكى بەهێزى هەيە، ئەو حاخامە دامەزرێنەرى دەزگاى لێتكێگەيشتنى ئيتنيە بۆ كۆكردنەوەى جوو و مسووڵمانان، كە زياتر لە (10) ساڵە سەرقاڵى ئەو كارەيە، چەندين جار لەگەڵ فەرمانڕەواكانى ئيمارات و بەحرێن و قەتەر و وڵاتانى ترى كەنداو كۆبۆتەوە.
رۆژى چوارشەممەى رابردوو لە كاتى كۆبوونەوەى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا و ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل، لە ناكاو شنايەر لە ئەنقەرە دەركەوتەوە، ئەو پياوە هەوڵى نەدا بەنهێنى لەو وڵاتە بمێنێتەوە، بەڵكو لە هۆڵى دەزگاكانى راگەياندنى نزيك لە شوێنى كۆبوونەوەى هەردوو سەرۆك لەگەڵ رۆژنامەنووسەكان گفتوگۆى دەكرد، زۆربەى رۆژنامەنووسانيش بەهۆى كارەكەيەوە دەيناسن، چونكە ئەو دامەزرێنەر و حاخامێكى گەورەى كنێسى هامبتۆنە لە نيۆرك، ماوەى زياتر لە (10) ساڵە زۆر بە وردى سەرقاڵى رێكخستنى دەركەونى خۆى بوو وەك حاخامێكى بە ناوبانگ و گەرۆك.
كەسێكى لێهاتووە لە مامەڵەكردنى لەگەڵ دەزگاكانى راگەياندن، كاتێكيش لە ناكاو لە كۆشكى سەرۆكايەتى توركيا لە كاتى كۆبوونەوەيەكى زۆر هەستيارى نێوان سەرۆكى ئيسرائيل و توركيا دەركەوت، دەكرێت بكرێتە خاڵى دەستپێكى نزيكبوونەوەى ديپلۆماسى ئەو دوو سەرۆكە.
ئامادەبوونى ئەو بەو جۆرە شۆك بوو، چونكە لەو كۆبوونەوەیە تەنيا بەرپرسانى حكومەتى توركيا و ئەندامى شاندى ئيسرائيل و رۆژنامەنووسان و بەرپرسانى هەواڵگرى ئامادەبوون، هيچ بازرگان و پياوێكى ترى ئايينى ئامادە نەبوون.
شنايەر بەو جۆرە چيرۆكى ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوان ئيسرائيل و توركياى گێڕايەوە، "لە (12) مانگى تەمووزى رابردوو، دواى هەڵبژاردنى ئيسحاق هێرزۆغ بەسەرۆكى ئيسرائيل ئەردۆغان بەبۆنەى دەستبەكاربوونى لە پەيوەندييەكى تەلەفۆنى پيرۆزبايى لێكرد، ئەو پەيوەندييە بووە هۆى توانەوەى بەستەڵەكى ديپلۆماسى كە زياتر لە (10) ساڵ بوو، پەيوەندييەكانيان لە نزمترين ئاست بوو، ئەو پيرۆزباييە بووە هۆكارى سەردانى هێرزۆغ بۆ ئەو وڵاتە."
شنايەر پێیوایە، "دەرفەتێكى نيمەچە هەڕەمەكى لە رێگەيەكى ترەوە رەخسا، پێش ئەو تەلەفۆنە لە ئێوارە خوانێكى مانگى رەمەزان چاوم بە حەسەن موراد ميركان، باڵيۆزى توركيا لە ئەمەريكا كەوت، باڵيۆزى توركيا پەيامێكى ئەردۆغانى بۆ ناردم، بۆ ئەوەى پەيوەندييەكانى نێوان توركيا و رەوەندى جوو لە ئەمەريكا ئاسايى بكەمەوە، داواى ئامۆژگاريشى لێ كردم، منيش بە باڵيۆزى توركيام گوت، گوێ بگرە، دەتوانم بە يەك وشە وەڵامت بدەمەوە، ئەوە قسەى ئيسرائيلە، ئەگەر دەتەوێت پەيوەندى لەگەڵ جووەكانى ئەمەريكا و كۆنگرێس و ئيدارەى ئەمەريكا ئاسايى بكەيتەوە، ئەوە رێگەكەى لە ئيسرائيلە."
ميركان لە كنێسی شناى داوەت دەبێت، پێشوازييەكى گەرمى لێدەكرێت، شنايەر پێشنياز دەكات تواناى ئەو پياوە بقۆزنەوە، دەچێتە نووسينگەكەى، داواى لێدەكات پەيوەندى بە ئەردۆغانەوە بكەن، ئەوانيش دەستبەجێ پەيوەندى بە ئەردۆغانەوە دەكەن بۆ ئەوەى پێى بڵێن، پێويستە پەيوەندى بە سەرۆكى نوێى ئيسرائيلەوە بكەيت، ماوەى كە چوار رۆژ بوو سوێندى ياسايى خواردبوو، بۆ رۆژى دوايى ئەردۆغان پەيوەندى بە سەرۆكى ئيسرائيل دەكات، دواتريش كاتێك دايكى هێرۆزغ كۆچى دوايى كرد، ئەردۆغان سەرەخۆشى لێى كرد، دواتر ئەردۆغان تووشى كۆڕۆنا بوو هێرزۆغ پەيوەندى پێوەى كرد، ئيتر لێرەوە گەشتى ديپلۆماسى پڕبوو لە پەيوەندى.
بەگوێرەى هەندێك سەرچاوە، شنايەر يەكێكە لە كەسايەتييە كاريگەرەكانى جوو، کە هەژموونێكى فراوانى لە جيهانى ئيسلامى هەيە، لەو كاتەوەى كە هێرزۆغ بووە بە سەرۆكى ئيسرائيل وەك رێنمايكەرێكى حكومەتى نوێ، بەسەرۆكايەتى نەفتالى بنێت و يائير لايبيد دەردەكەوێت، چونكە ئەو دوو كەسەش ئەزموونێكى كەميان لە هونەرى حكومڕانى هەيە، بۆيە لە ژمارەيەك پرسى ديپلۆماسى جڵەويان داوەتە دەست ئيسحاق هێرزۆغ، كە ديارترين كارێك ئەنجامى دابێت لێک زيكبوونەوەى توركيا و ئيسرائيل بوو، كە پەيوەندييەكى نيمچە وەستاو بوو.
چيرۆكى دوو گەشتيارە ئيسرائيلييەكە لە توركيا
كاتێك دوو گەشتيارە ئيسرائيلەكە لە توركيا لە كاتى وێنەگرتنى كۆشكى سەرۆكايەتى توركيا بەتۆمەتى سيخوڕى دەستگيركران، بەرپرسانى باڵاى ئيسرائيل هاتنە سەر خەت، بەڵام بەگوێرەى شنايەر خۆى و ئيبراهيم كاڵن راوێژكارى باڵاى ئەردۆغان رۆڵى گەورەيان بينى.
ئەو حاخامە دەڵێت، "هەر زوو هۆشدايم دايە ميركان، نەهێڵى ئەو دۆسيیە کاریگەرى خراپى لەسەر پێشكەوتنە ديپلۆماسيەکە هەردوو وڵات هەبێت، چونكە هەرچى كردوومانە هەڵدەوەشێتەوە، كێشەيەكى راستەقينەش لە ئارادا نييە، ئەوەى روويداوە زۆر بچووكە، بۆيە چەند پەيوەندييەكى تەلەفۆنيم كرد، كە دەبێت هەموو لايەك هەست بە بەرپرسيارێتى بكەن، دەبێت لايەنى توركياش ئەو هەستەى هەبێت." ئەوە بوو دواى هەشت رۆژ هەردوو هاووڵاتييەكە ئازاد كران.
شناير لە بەشێكى ترى قسەكانى دەربارەى ئەو نێوەندگيريە، باس لەوە دەكات، لەو هەفتەيە چاوم بە جيف ڤليك سيناتۆرى پێشووى ئەمەريكى و باڵيۆزى ئێستاى ئەمەريكا لە توركيا كەوت، فليك سوپاسى كردم بۆ بەكارهێنانى پەيوەندييەكانم لە لێكنزيكردرنەوەى وڵاتان.
لەگەڵ بەردەوامى بەرەوپێشچوونى كارەكان، شنايەر ئەم هەفتەيە دەگەڕێتەوە ئەمريكا، بڕياريشە باڵيۆزخانەى توركيا لە ئەمەريكا بەبۆنەى سەركەوتنى كۆبوونەوەى سەرۆكى توركيا و ئيسرائيل ئاهەنگێك بۆ بەرپرسى رێكخراوەكانى جوو لە ئەمەريكا ساز بکات، شنايەر لە كۆتايى گوتى، "ئەو شتەى هەموويان دەيانەوێت، توركيا پەيوەندييەکى باشى لەگەڵ جووەكانى ئەمەريكا و ئيسرائيل هەبێت، ئەردۆغان باش دەزانێت ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ رەوەندى جوو لە ئەمەريكا سوودى بۆ توركيا دەبێت."
لە هاوڕێيانى قوتابخانەوە بۆ خاوەن هەژموون
لە (1975) بۆ يەكەم جار هێرزۆغ و شنايە كاتێك لە قوتابخانەى راماز دەبن، كە قوتابخانەيەكى جووەكانە لە رۆژهەڵاتى مانهاتن يەكتردەناسن، هايم هێرزۆغى باوكى ئيحساق هێرۆز ئەو كاتە بەرپرسى نێردەى ئيسرائيل بووە لە نەتەوە يەكگرتووەكان.
لە (1978) هێرۆغ دەگەڕێتەوە، بەڵام پەيوەندييەكان بەردەوام دەبێت، لە (1989 و 1990) زانكۆى يەشيفا رێز لە شنايەر دەگرێت، كە دەزگاى كنيس هامبتۆنى بۆ لێكتێگەيشتن دامەزارندووە، كە ئامادەگى رۆژنامەوانى و نێودەوڵەتى گەورەى دەبێت، ئێستاش بووە بە ئەستێرەيەك لەو بوارە.
شنايەر كار لەسەر پەيوەندى جوو و رەشپێستەكان، جوو و مسوڵمانەكان دەكات، بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ پێكەوە ژيانى نێوان مسووڵمان و جووەكان لە هەندێك شوێنى كەنداو، لە حەمەد بن عيسا ئال خەليفەى بەحرێن زۆر نزيكە، وەك راوێژكارێك كارى لا دەكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment