فەرەنسا داوا لە کۆمپانیا فەرەنسییەکان دەکات روسیا بەجێنەهێڵن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دەوڵەتی فەرەنسا داوا لە کۆمپانیا فەرەنسییەکان دەکات، پەلە- لە جێهێشتنی وڵاتی روسیا نەکەن هەر کۆمپانیایەک ئازادە لە بڕیاردان، مافی ئەوەیان هەیە لە جیاتی جێهێشتنی روسیا بۆ ماوەیەکی کاتی کارەکانیان رابگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 6/ئازار/2022) بە پشت بەستن بە کۆبوونەوەیەکی رۆژی هەینی کۆشکی ئیلیزێ، فەرەنسا داوای لە کۆمپانیا فەرەنسییەکان کردووە کە بۆ کاری بازرگانی لە روسیان، پەلە نەکەن لە جێهێشتنی ئەم وڵاتە، بەڵکو بەپێی بەرژەوەندییەکانیان بڕیاربدەن و هەر کۆمپانیایەک مافی ئەوەی هەیە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە بەرچاوبگرێت.

بە پێی سەرچاوەیەک لە رۆژنامەی لوفیگارۆ، وەزیری دارایی فەرەنسا گوتویەتی: هەر کۆمپانیایەک مافی ئەوەی هەیە بەپێی بەرژەوەندی ستراتیژی خۆی لە روسیا بڕیار بدات. لە جیاتی جێهێشتنی روسیا و پەلەکردن لەم بڕیارە بەشێوەیەکی کاتی کارەکانیان رابگرن.

https://www.ghatreh.com/news/nn62929102/توصیه-دولت-فرانسه-شرکت-های-فرانسوی-برای-عدم-شتاب-خروج

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین