فەرەنسا: یەکێتیی ئەوروپا هەندێک لە سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بڕیار دەدەن سەبارەت بە هەڵگرتنی هەندێک لە سزاکانی سەر سووریا.

ئەمڕۆ دووشەممە (27/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویکردەوە، ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، "بڕیارە چەندین سزای سەر سووریا هەڵبگیرێت کە پەیوەندی دارە بە کەرتەکانی وزە، گواستنەوە و دام و دەزگا داراییەکان لەبەرئەوەی ئەم سزایانە ڕێگرن لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیری ئابووری وڵات".
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕاشیگەیاند، "هەڵگرتنی ئەم سزایانەی سەر سووریا ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی تووند سەبارەت بە ئاسایشی وڵات چونکە ڕێگە لە تیرۆر دەگرین و کۆگاکانی چەکی کیمیاوی لەناودەبەن".
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەخت لەوە دەکاتەوە، "کۆنفرانسی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ پشتیوانیکردنە لە سووریا و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە سیاسییەکان و دابینکردنی ئاسایش، چونکە ئاسایشی ئەوروپیەکان و فەڕەنساش پەیوەستە بە هەموو ئەو ڕووداوانەی لە سووریا ڕوودەدات".
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە، "قۆناغی یەکەمی ئاگربەست کە ڕێگە بە ئازادکردنی بارمتەکان دەدات، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد ڕێز لە مەرجەکانی ڕێکەوتنەکە بگرن کە دەبێت ببێتە هۆی ئازادکردنی هەموو بارمتەکان.
باڕۆ داواشی کرد، "پێویستە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی ئەرکی سەرەکی خۆی کە پشتیوانی کردنی هاووڵاتییانی سڤیلە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین