کۆمەڵى دادگەرى: پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق تەنها مافی لایه‌نێكی دیاری كراو نییه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان سەبارەت بە پرسى سەرۆک کۆارى عێراق لە ڕاگەیێندراوێک دەڵێت، "پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئیستیحقاقێكی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌ و ته‌نها مافی لایه‌نێكی دیاری كراو نییه‌."

ئەمڕۆ شەممە (29/کانوونى دووەم/2022)، ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ڕایگەیاند،  "هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌ ناوی كورده‌وه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق بكات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌، یان هه‌ر پرسێكی دیكه‌."

دەقى ڕاگەیێندراوى ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان

پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئیستیحقاقێكی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌ و ته‌نها مافی لایه‌نێكی دیاری كراو نییه‌، پێیمان باش بوو، پێشتر هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ته‌نها یه‌ك كاندید ڕێك بكه‌وتنایه‌.

هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌ ناوی كورده‌وه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق بكات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌، یان هه‌ر پرسێكی دیكه‌.

ئێمه‌ چاوه‌ڕوانین تاكو كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ دیاریكردنی سه‌رۆككۆمار لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كاندید یه‌كلا ببنه‌وه‌ و ئه‌ویش دواتر وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ بكات و مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ئه‌جێندای سه‌ره‌كی كاراكانی بێت، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140.

ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان

2022-1-29

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین