عێراق (79) ملیار دۆلار قه‌رزارە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، "حكومه‌تی عێراق تا ئێستا (79) ملیار دۆلار قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌سه‌ره‌."

ئه‌مرۆ هه‌ینی (24)ی كانوونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (خه‌لیج جه‌دید) بڵاویكرده‌وه‌، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند، "حكومه‌تی عێراق (79) ملیار دۆلاری قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی له‌سه‌ره‌، له‌ ئه‌گه‌ری گرانبوونی نرخی نه‌وت دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان خێراتر ده‌بن."

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی روونیكرده‌وه‌، "ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقه‌، (29) ملیار دۆلار قه‌رزی ده‌ره‌كییه‌، (50) ملیاره‌كه‌ی تر قه‌رزی ناوهخۆیه‌."

ده‌رباره‌ی قه‌رزه‌ ده‌ره‌كیانیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، "بڕێك پاره‌ی قه‌رز به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی پاریس بۆ كۆتاییهێنان به‌ قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كان تا ئێستا یه‌كلا نه‌كرایته‌وه‌، كه‌  بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ هه‌شت ملیار تا نۆ ملیار دۆلاره‌."

سه‌باره‌ت به‌ كۆتاییهاتنی قه‌رزه‌كانی گوتیشى، "رۆژی پێنجشەممەى ڕابردوو بانكی ناوه‌ندی عێراق سه‌رجه‌م قه‌ره‌بوو داراییه‌كانی كوێتى دایه‌وه‌، كه‌ كۆی گشتی (54) ملیار و (400) ملیۆن دۆلار بوو، ئه‌وه‌ش ده‌رگایه‌كی تر به‌ڕووی وه‌به‌رهێنانی جیهانی ده‌كاته‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین