سەرۆكی هەرێمی كوردستان: كێشەی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت تەكنیكین
نوچە نێت
ئەمرۆ چوارشەممە (هەشتی نیسان/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاوی كردەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئەبوو زەبی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بەهۆی هەندێك كێشەی تەنكیكی لەنێوان هەولێر بەغدا هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهان دەستی پێنەكردۆتەوە، حكومەتی هەرێم سوورە ئامادەسازییەكانی بۆ هەناردەكردنەوەی بە رێگەی هێڵەكانی گواستنەوە نەوت تەواو كردووە.
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی ناوەندی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی كرد، كە رێگەی نەداوە عێراق ببێتە بەشێك لە ململانێكانی ئەو ناوچەیە.
سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی هەرێم سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بەوە كرد، گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەردەوامە، هەردوو حزب لە گفتوگۆی جدین لەو بوارە، هۆكاری دواكەوتنیش دەگەڕێتەوە بۆ پشووەكانی نەورۆز و جەژنی رەمەزان، بەڵام ئێمە بە ئاراستەیەكی درووست دەڕۆین بۆ ئەوەی بتوانین حكومەتی نوێ پێك بهێنین.
سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەش گوتی، بەغدا بەگشتی سوودانی بە تایبەت هەموو كارێكیان كردووە بۆ ئەوەی عێراق نەگلێتە ناو ئەو ململانێ و ئاڵۆزییانە، كێشەكانی عێراق كەم نین، بۆیە بەهیچ جۆرێك پێویست ناكات عێراق بخرێتە ناو ئەو كێشانە.
سەبارەت بە كۆبوونەوەشی لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نیهان، سەرۆكی ئیمارات، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی گوتیشی، كۆبوونەوەی دوێنێمان ئەرێنی بوو، دەتوانم بڵێم، ئێماران بە هەموو دڵسۆزی و جدیبوونەوە هەوڵدەدات وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بەهێز بكات، لەو چوارچێوەیە نێردەیەكی تایبەت تەنیا بۆ هەرێم دەنێرێت، ئەوەش بەشێوەیەكی فەرمییە، ئەو هەنگاوەش لەم بوارەدا هەنگاوێكی گەورەیە، لەو نزیكانە ئەو نێردەیە بە فەرمی رادەگەینرێت، ئەو هەنگاوە گەورەی ئیمارات بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئیمارات خواستی وەبەرهێنانی گەورەی لە هەرێم هەیە، لەوێشەوە بۆ هەموو عێراق.
دەربارەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئیمارات و هەرێمیش لەو چوارچێوەیە سەەرۆك نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، قەبارەكەی دەگاتە (30) ملیار دۆلار، خواستی ئەوەمان هەیە مارەی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی و پڕۆژەكان لە كوردستان زیاتریش بكەین.
رۆژی (2025/4/7) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئیمارات و لەگەڵ بەپرسانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment