وەزارەتى دارایى لەسەر ناردنى (200) ملیارەکەى بەغدا ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە کوردستان- عێراق
وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشكراى دەکات تا ئێستا حکومەتى عێراق (200) ملیار دینارەکەى نەناردووە، بۆیە دابەشکردنى مووچە خاوبۆتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (18)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، وەزارەتى دارایى و ئابوورى  حکومەتى هەرێمى کوردەستان ڕایدەگەیێنێت، "بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق (200 ملیار)  دینارەکەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا، هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵی (2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری  بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (2021/11) تا ئەمرۆ (2021/12/18) ئەو بڕەشی نەناردووە."

لە بەشێکى ترى ڕوونکردنەوەکەیدا وەزارەتى دارایى و ئابوورى، خابوونەوەى دابەشکردنى مووچە بۆ نەناردنى (200) ملیار دینارەکەى بەغدا دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت، " بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی مانگی (2021/12) خەرج بکرێت."

 

دەقی روونکردنەوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان:

 ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە 

 بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق (200 ملیار)  دینارەکەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا، هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵی (2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری  بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (2021/11) تا ئەمرۆ (2021/12/18) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە... بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی مانگی (2021/12) خەرج بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین