خوێندنەوەیەک بۆ پێنج ساڵ نەوەستان و هەوڵدانی بەردەوامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
تایبەت بە نوچەنێت:
وەرگێڕانی: سنوور یاسین
پێشەکی
پێنج ساڵ تێپەڕى بەسەر دەستبەکاربوونی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە دیپلۆماسییەت، هەوڵە بەردەوامەکان و هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی سەرۆک بتوانێت سەرکەوتوو بێت لە ئەرکەکەیدا، ئەگەرچی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی جیاواز بووەوە لەوانە ئاستەنگی سیاسی، بەڵام سەرۆکی هەرێمی کوردستان توانی زاڵبێت بەسەریاندا پەیوەندی هاوسەنگانەی زیاتر برەو پیدا لە ناوخۆ، لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێدا.
سەرۆک نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سەرۆک نێچیرڤان ئیدریس بارزانی کوڕی ئیدریس مستەفا بارزانییە، لە (21) ی ئەیلوولی (1966) لە شارۆچکەی بارزان لەدایکبووە. دووەم سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەزموونی سیاسی زۆری هەیە، سەرۆک وەزیران بووە لە چەندین کابینەی جیاوازی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بۆ نموونە کابینەکانی چوارەم، پێنجەم، حەوتەم و هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە کابینەی سێیەم جێگری سەرۆک وەزیران بووە. دکتۆرای فەخری لە چەندین زانکۆی ئەمەریکا پێبەخشراوە، سیاسەتێکی بەهێزی هەیە و شارەزایە و تێگەیشتنێکی قووڵی هەیە لە داینامیکی ناوچەیی و پەیوەندییە جیاوازەکاندا.
لای هەمووان ئاشکرایە تێڕوانینی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بریتییە لە، بونیاتنانی ئاشتی، لیبووردەیی، پیکەوە ژیانی ئاشتییانە، کۆکەرەوەی لایەن و بیروڕا جیاوازەکان و فرەیی و پێکەوەیی. لە ماوەی دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانیدا، نێچیرڤان بارزانی لە پێشینەی کارەکانی تەرخان کردبوو بۆ پەرەپێدان، ئاوەدانکردنەوە، سەقامگیری، هەماهەنگی بەردەوام و چەندین لایەنی تر. لە ڕێگەی حوکمڕانییەتییەکەیەوە توانی پەرە بدات بە ڕێبازی گشتگیر، کۆکراوە، دەستەبەرکردنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان. سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت لە ئاشتی دەکاتەوە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، عێراق، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان.
پێنج ساڵی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی لە (28)ـی ئایاری (2019) لە پەرلەمانی کوردستان وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا، دواتر لە ڕێوڕەسمێکدا لە (10)ـی حوزەیرانی (2019) بە فەرمی سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە سەرۆکی هەرێم. لە ماوەی پێنچ ساڵی سەرۆکایەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانیدا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین کاری گرنگ کراون و یاسای جۆراوجۆر دەرکراوە بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان، ئازادیی ڕاگەیاندن، بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی، مافی مرۆڤ، ئاسایش و سەقامگیری و چەندین سێکتەری تر. سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەمیشە ریزی لە جیاوازە ئایینیەکان گرتووە، هەروەها پاراستنی پیکەوەژیانی هەرێمی کوردستان و هەمەجۆرییەتییەکەی بەرەو پێشبردراوە.
بەکارهێنانی سیاسەتی جیاواز
بە بڕوای شارەزایان و لێکۆڵەرەوان سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی دەسەڵاتیدا سیاسەت و دیپلۆماسی جۆراوجۆری بەکار هێناوە بۆ پرسە جیاوازەکان و بڕیارە پێویستەکان. عادل ئەشرام، شیکەرەوەیەکی سیاسیی عێراقییە دەڵێت، "دەسەڵاتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی زۆر گرنگ بووە بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان".
ئەم شیکەرەوەیە جەختی لەوەش کردەوە، "بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و هاوسەنگانە مامەڵەکردن سەرۆکی هەرێمی کوردستان توانیویەتی یارمەتیدەر، کاریگەر و سەرکەوتوو بێت لە ناوخۆ و لە دەرەوەشدا".
عادل ئەشرام ئەوەشی ئاشکرا کرد، "کوردستان لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان قۆناغێکی تری بەخۆیەوە بینی و بەرەوپێشچوونی زۆر بیندراوە لە هەرێم. ئەگەرچی عێراق و هەرێمی کوردستان بێبەش نییە لە تێوەگلان لە کاریگەری، ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی ناوچەکە، بەڵام سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرکەوتووانە زاڵ بووە بەسەر ئاستەنگەکاندا، پەیوەندییەکانی بەرەوپێش بردووە، ئابووریی هەرێمی کوردستانى پاراستووە و برەوی پێداوە و پەیوەندییەکی هاوسەنگانەی بونیاتناوە.
شیکەرەوە عێراقییەکە باسی لەوەشکرد، "بە ئاسانی دەتوانین جیاوازی نێوان سەرکردایەتیی سەرکەوتووانەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بکەین لەگەڵ سەرکردەکانی تر، چونکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاریگەری گەورەی هەیە، تێڕوانینی جیاوازە و ڕەنگدانەوەی هەوڵەکانی ڕوونە. بەشیوەیەکی گونجاو و کاریگەرانە مامەڵە لەگەڵ کێشە ئاڵۆزەکان دەکات و چارەسەری گونجاویان بۆ دەدۆزێتەوە. بۆ نموونە، لە بابەتە گرنگەکانی پەیوەست بە نەوت و گاز، ئاوارە و پەنابەرەکان، مووچەی مووچە خۆران، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و بارودۆخە سەختەکاندا کاریگەری بەهێزی هەبووە. لە سایەی دەسەڵات و حوکمڕانی سەرۆکی هەرێمدا، هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونیکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش، بەرژەوەندی هاوبەش و هەماهەنگی بەردەوام".
برەودان بە پەیوەندییە هاوسەنگەکان
عەباس جبووری، سەرۆکی سەنتەری ڕافد بۆ میدیاو لێکۆڵینەوەی ستراتیژی باسی لە هەوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، "بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرکردە سیاسییە جیاوازەکانی عێراق، پاراستنی مامەڵەیەکی هاوسەنگانە لە پەیوەندییەکانی ناوخۆ و دەرەوەدا هەوڵی بەردەوامی سەرۆکی هەرێم بووە و پێویستە ستایش بکرێت".
جبووری جەختی لەوەش کردەوە، "بەشداریکردنی چالاکانەی سەرۆکی هەرێم لە کۆربەند، دیدار و کۆبوونەوە جیاوازە ناوخۆیی و نیودەوڵەتییەکاندا پیویستە هەڵوەستەی زیاتری لەسەر بکرێت و وەک بەرهەمی سەرکەوتنی پەیوەندییەکانی سەرۆک ببیندرێت، بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەرخەری دەستکەوتی ڕاستەقینە و بەرچاون بۆ مافەکانی هاووڵاتیان، هەرێم و عێراقیش".
بەرپرسی سەنتەرەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "ئاشکرایە هەرێمی کوردستان ڕۆڵی گرنگی هەیە لە هاوکێشەی سیاسی عیراق بۆ ئەم مەبەستە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان توانیویەتی پێگەیەکی بەهێزی هەبێت، دەستکەوتی گرنگ بەدەستبهێنێت، لایەنە جیاوازەکان کۆ بکاتەوە و تەنانەت لەگەڵ ڕکابەرەکانیشی سەرکەوتووانە ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی هەرێمدا کۆتایی پێبهێنێت".
سەرکەوتن بەسەر کێشەکانی هەرێمدا
فەواز قەساب، توێژەری ستراتیژی و کاروباری ئاسایشی سعودیە دەڵێت، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی هاوسەنگانە بەکار دەهێنێت، تێڕوانینی ستراتیژی و دیپلۆماسی ئارامی سەرۆک یارمەتیدەر بووە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
هەروەها توێژەرەکە ڕاشیگەیاند، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە خێزانێکی سیاسییەوە هاتووە، سیاسەتێکی زیارەکانە و نەرمی هەیە لە مامەڵە کردن لەگەڵ سەرکردەکانی عیراق، ڕۆڵی گرنگی گێڕاوە لە پەیوەندییە جیاوازەکاندا. لە هێورکردنەوە و بەدواداچوون بۆ بارودۆخە جیاوازەکان و تێپەڕاندنی سەختییەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کاریگەری بەرچاوی هەبووە، لە ناوخۆ، عێراق، ناوچەیی و دەرەوەشدا لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەرێم توانیویەتی ڕۆڵی گرنگی هەبێت و پەیوەندییەکانی سعوودیە و عێراق بێ کاریگەری هەرێم نەهاتووەتە ئاراوە".
بەدەستهێنانی سەقامگیریی ناوخۆیی و دەرەکی
حازم ئەیاد، شیکەرەوە و توێژەری سیاسی ئوردنی لە سەنتەری لێکۆڵینەوەکانی ئومە گوتی، "ئەگەر سەرنج بخەینە سەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەکە لە ئێران، تورکیا، وڵاتانی عەرەبی بە ڕوون و ئاشکرایی بۆمان دەردەکەوێت سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی هەبووە و سەرکردایەتی هەموو ئەو پەیوەندییانەی کردووە. سەرۆک توانیویەتی ڕێگری لە ناکۆکییەکان بکات، ڕێککەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا بێتە ئاراوە و پەیوەندییەکان بەرەو پێشچوونیان هەبێت لەگەڵ وڵاتاندا".
بە بڕوای حازم ئەیاد، "لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی هەبووە و زاڵ بووە بەسەر ئاستەنگە ناوخۆییەکاندا. چالاکی دیپلۆماسی پەرەی پێدراوە و چەندین سەردانی بۆ وڵاتانی جیاواز ئەنجام داوە. بێگومان بەدەستهێنانی هەموو ئەمانە بێ بەربەست و کێشە نەبوونە و ڕووبەڕوو بوونەوە و زاڵبوونی پێویست بووە. بۆ نموونە، کێشەکانی پەیوەست بە نەوت، هێرشە جیاوازەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق لە ماوەی دەسەڵاتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوونیان هەبوو، بەڵام سەرۆک توانیویەتی لەم ماوەیەدا سەقامگیرییەکی بەرچاو دروست بکات، پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی ناوچەکەدا ئەرێنیانە برەو پێدا تا ئەو ڕادەیەی کاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment