ماڵپەڕێکى عێراقى: سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرمایەیەکی دیپلۆماسییە لەسەر شانۆى جیهاندا وەرگێڕان

سنور یاسين: تایبەت بەنوچەنێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن (2024) دا بەشداری کرد، کۆبوونەوەکانی سەرۆک سەنتەری ناوەندی گفتوگۆکان بوو و بەردەوام جیگای سەرنج و تێڕامان بوو لەم کۆنفرانسەدا. کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە گرنگترین کۆنفرانسەکانی جیهان دادەندرێت، کە سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان، شاندی جیاواز، سەرۆکە جۆراوجۆرەکان بەشداری تیادا دەکەن.

ئەجێندای سەردانە سێ ڕۆژەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا بۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بریتى بوو لەئەنجامدانى چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک، بەرپرسانی وڵاتان و لەسەر مێزى گفتوگۆ ژمارەیەک پرسى گرنگ تاوتوێکران. لە نموونەی کۆبوونەوەکانیشى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەى لەگەڵ ئیلهام عەلییێف، سەرۆکی ئازەربایجان، پاشاى ئوردن، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزیرانى دەرەرەوە و بەرگریی بەریتانیا، قەتەر، فەڕەنسا، بەحرەین، وەزیری دەرەوەی نەمسا، ڤاتیکان، چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا، شاندە جیاوازەکانی ئەمەریکا، کە ژمارەیان زیاتر لە (36) دیدار و کۆبوونەوەی جۆراوجۆر بوو. گفتوگۆکان ڕەنگدانەوەی پەیوەندییەکی دیپلۆماسی گشتگیری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو لەگەڵ عێراق و دەرەوەشدا. 

لە نێو کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا بۆ ماڵپەڕى شەفەق نیوز ڕاگەیێندرا، پابەندبوونە بەردەوامەکان نەگۆڕن بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وڵاتان سەرۆک وەک سەرمایەیەکی دیپلۆماسی پێویست دەبینن. دیپلۆماسییەت و دڵسۆزییە هەمیشەییەکی سەرۆک بۆ گەڕانەوە و پەرەپێدانی دیالۆگ جێگای سەرنجی بەردەوامە، بەشداریکردنی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێـمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن (2024)دا جەخت  کردنەوە بوو لە ڕۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەدا. هەروەها هەوڵە دیپلۆماسییەکانی گواستنەوەی دۆخی جوگرافیای مرۆیی و تێپەڕاندنی سنوورە سیاسییە جیاوازەکان بوو.

لە درێژەی کۆبوونەوە چڕەکانی دا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامەکانی زیاتر بۆ وڵاتانی جیهان بوو، داوای هەماهەنگی نێودەوڵەتی کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بەتایبەتی لە عێراق و ناوچەکە. جەختی کردەوە لەسەر دابەشنەبوونی ئاسایش و داکۆکیکردن لە چارەسەری بەکۆمەڵی جیهان بۆ ئەو کێشانەی کە هیچ نەتەوەیەک بە تەنیا ناتوانێت ڕووبەڕووی ببێتەوە.

سەبارەت بە ناکۆکییەکان و سزا ئابوورییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تیشکی خستەسەر ڕۆڵی جوگرافیای سیاسی لە دروستکردنی بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاماژەی بە گرنگی جوگرافیای مرۆیی کرد و لایەنی مرۆڤایەتی خستە پێشەوەی نیگەرانییە جیهانییەکانەوە.

ئامادەبوونی سەرۆک لە کۆنفرانسەکەدا تەنیا نوێنەرایەتیکردنی دەنگی کورد نەبوو، بەڵکو زۆر زیاتر بوو لەوە. بۆ نموونە، بەشدارییەکردنەکە باسکردن بوو لەوەی سەرکردایەتیی دیپلۆماسی دەتوانێت وێنەی هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات و بەغدا وەک بۆشاییەکی کراوە بۆ بیرۆکە، چارەسەر، و تێڕوانینەکان دابنێت کە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەهێز دەکات. هەروەها سەرۆک دووپاتی لە هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانی خۆی کردەوە بەتایبەتی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێدا.

ڕوونە ئەو پرسانەی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دا باسکراون گرنگی و تایبەتمەندی خۆیان هەیە سەبارەت بە کوردستان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، بابەتی ئەمنی و کێشە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە وەک گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی شەڕی غەزە، بەشێکی گرنگ و سەرەکی کۆبوونەوەکانی سەرۆک بووە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای جیهان.

لە کۆنفڕانسەکەدا هەرێمی کوردستان وەک کاراکتەرێکی سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکەوت و دان بە ڕۆڵی گرنگی کوردستان لە داینامیکی هەرێمی و عێراقدا نرا، هەموو ئەمانەش بەهۆی هەوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانییەوە هاتنە ئاراوە. سەرەڕای ئەوەش، بەشداریکردنی چالاک و ئەرێنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا ڕەنگدانەوەی بەشداریکردنی بەردەوامی ناوچەکە بوو لەسەر شانۆی جیهانی و لە پاڵ بەشداریکردنی سەرۆکی وڵاتانی جیهاندا. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمـی کوردستان بەردەوام بوو لە گەیاندنی پەیامە ئاشتییەکانی و جەخت کردنەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگای ئاشتی و دیالۆگەوە. هەروەها دڵنیایی دا لە پابەند بوونە هەمیشەییەکانی هەرێمی کوردستان لە پێناو دابین کردن و بەردەوامی سەقامگیری، لە ئاستى نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.

س: ماڵپەڕى شەفەق نیوز

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین