رووسیا بەشدار دەبێت لە دروستكردنى فڕۆكەى (ئێف 35)ى توركى تورکیە

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى ناوەندى پیشەسازى سەربازیى رووسیا رایگەیاند، "وڵاتەكەى لەگەڵ ئەنقەرە سەرقاڵى دانوستاندنە بۆ بەشداریکردن لە دروستكردنى فڕۆكەى (ئێف 35)ى توركى".

ئەمڕۆ یەكشەممە (14ى تشرینى دووەمى 2021) ماڵپەڕى (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە، دیمترى شۆ گایف بەرێوەبەرى ناوەندى پیشەسازى سەربازیى رووسیا لە پەراوێزى پێشانگاى دوبەى بۆ فڕۆكەوانى رایگەیاند، "پێشتر وڵاتەكەى چەندین جار ئامادەیى خۆى دەربڕیووە بەشدارى لە  دروستكردنى فڕۆكەى شەڕكەرى (ئێف 35)ى توركى بکات، لە قۆناغى ئێستاش سەرقاڵى دانوستاندنین".

پێشتریش ئەلكسەندەر میخیف بەرێوەبەرى گشتیى هەناردەى چەكى رووسى رایگەیاند، "پێشبینى دەكەین بەشى دووەمى گرێبەستى سیستەمى بەرگرى (ئێس400) تریمۆف ئەمساڵ واژۆ بكرێت".

بە هۆى كڕینى سیستەمى بەرگرى رووسى، ئەمریكا توركیاى لە پڕۆگرامى فڕۆكەى (ئێف35) دوورخستەوە، بەڵام پیشەسازى سەربازى توركیا سەرقاڵى خۆ ئامادەكردنە بۆ دروستكردنى ئەمجۆرە فڕۆكە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین