دواى دوو ساڵ راوێژکارى ئەڵمانى پەیوەندى بە سەرۆکى رووسیا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

گوتەبێژى حکومەتى ئەڵمانى رایگەیاند، ئۆلاف شۆڵتس، راوێژکارى ئەڵمانیا لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکى رووسیا بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کردووە، ئۆلاف هانى سەرۆکى رووسیاى داوە کۆتایى بە جەنگى ئۆکراینا بهێنێت.

ئەمڕۆ هەینى (15/ تشرينى دووەم/2024) ماڵپەڕى (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، گوتەبێژى حکومەتى ئەڵمانیا رایگەیاند، شۆڵتس کاتژمێرێک گفتوگۆى لەگەڵ سەرۆکى رووسیا کردووە، ئەو گفتوگۆیەش لەدواى دوو ساڵ دەبێت، کە دواین گفتوگۆیان لە مانگى کانوونى یەکەمى ساڵى (2022) بوو.
گوتەبێژى حکومەتى ئەڵمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، راوێژکارى ئەڵمانى هانى سەرۆکى رووسیاى داوە کۆتایى بە جەنگى رووسیا بهێنێت و هێزەکانى لە ئۆکراینا بکشێنێتەوە، هەروەک باسى لەوەش کردووە، کە پێویستە رووسیا رێکارەکان بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکراینا دەست پێبکات، بە ئامانجى هێنانەدى ئاشتى و دادپەروەرى هەمیشەیى.
بەگوێرەى قسەکانى ئەو گوتەبێژە بە لە گفتوگۆکان لەگەڵ سەرۆکى رووسیا و دواى  گفتوگۆکانى راوێژکارى ئەڵمانى لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلنسکى، سەرۆکى ئۆکراینا گفتوگۆیان کردووە.
هەر سەبارەت بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، کۆشکى کرملین رایگەیاند، پەیوەندییەکە دەستپێشخەرى ئەڵمانیا بووە، سەرۆکى رووسیا گفتوگۆیەکى راشکاوانەى لە راوێژکارى ئەڵمانیا کردووە،  گفتوگۆکان لەسەر دۆخى ئۆکراینا بووە.
پوتین بە ئۆلاف شۆڵتسى راگەیاندووە، هەر رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، پێویستە رەنگدانەوەی واقیعى نوێى سەر زەمین بێت، رێککەوتنەکان دەبێت رەچاوى بەرژەوەندى ئەمنی یەکێتى رووسیا بکەن، لە سۆنگەى واقیعێکى نوێ بێت، لەوەش گرنگتر چارەسەرى ریشەیى هۆکارەکانى ئەو کێشەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین