ئەرمینیا و ئازەربایجان پەیوەندییەكانیان ئاسایی دەكەنەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (12/تشرینی دووەم/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، دوێنێ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان لەگەڵ چارلز میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا لە پەراوێزی کۆنفڕانسی (COP 29) لە باکوو کۆبووەتەوە، "گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە ڕۆڵی ناوبژیوانی یەکێتیی ئەوروپا لە چوارچێوەی دانوستاندنەکانی نێوان باکوو و یەریڤان".
سەرۆکی ئازەربایجان سوپاسی میشێلی کردووە بەهۆی ئەوەی، "لە کاتی ناوبژیوانی نێوان وڵاتەکەی و ئەرمینیا میشێل پێکهاتەی دانوستاندنەکان و ئەجێندا گرنگەکانی ئاراستەی هەردوو وڵات کردووە".
لە بەرامبەردا چارلز میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا هیوای خواستووە، "(COP29) بڕیاری گرنگ سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا بدرێت. گۆڕانی کەشوهەوا یەکێکە لە بابەتە سەرەکییەکانی بەرنامەی یەکێتیی ئەوروپا، برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و ئازەربایجان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەیەکەیان بووە".
میشێل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئازاربایجان دەکەین بۆ میوانداریکردنی (COP29) و پابەندبوونی یەکێتیی ئەوروپای دووپات کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی هاوکاری دارایی و ئامانجەکانی کەشوهەوا".
گوتیشی "یەکێتیی ئەوروپا ئامادەیە و هەمیشە پشتگیری هەموو هەوڵەکان دەکات بۆ سەقامگیری، ئاشتی و خۆشگوزەرانی وڵاتانی ناوچەی قەوقاز".
لە (1991)وە ناکۆکی کەوتووەتە نیوان پەیوەندییەکانی نێوان باکوو و یەریڤان چونکە سوپای ئەرمەنستان کاراباخی داگیر کرد. دواتر بە ڕێککەوتنی ئاشتی لە پایزی (2020) دا زۆربەی ئەو ناوچانە لەلایەن ئازەربایجانەوە ئازاد کرا و دەرگای گفتووگۆکردن کرایەوە لە نێوان هەردوو وڵات.
دوای ئۆپراسیۆنێک لە ئەیلولی (2023) ئازەربایجان دەسەڵاتی تەواوی لە کاراباخ ڕاگەیاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment