پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی نێودەوڵەتی دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

محه‌مه‌د نوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵەکان لە لیژنەی دارایی و پەرلەمان بەردەوامن بۆ لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی.

ئەمڕۆ یەکشەممە (10/تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، محه‌مه‌د نوری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌نگاوێكی لیژنه‌كه‌یانی ئاشكراكرد، "سەبارەت بە لێپرسینه‌وه‌ له‌ عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌هۆی كۆنترۆڵنه‌كردنی سه‌قامگیری نرخی دۆلار و تێوەگلانی بانکەکان لە جێگیر نەبوونی نرخی دۆلاردا".

محه‌مه‌د نوری ڕاشیگه‌یاند، "هه‌نگاوێك له‌ناو لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی چونكه‌ دۆسیه‌ی زۆری لەسەرە وەک كۆنترۆڵنه‌كردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له‌ بازاڕدا".

ئەندامەکەی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتی کردەوە، "ئاشکرایە پارێزگاری بانکی ناوەندی نەیتوانیوە ڕێگری لە بانکە بازرگانییەکان بکات تاوەکو دەست تێوەردان نەکەن لە کڕین و فرۆشتن و حەواڵەکردنی دۆلاردا".

جێگەی ئاماژە پێدانە عەلی عەلاق لە (2014) وە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بووە، شارەزایەکی داراییە، زیاتر لە (30) ساڵ ئەزموونی هەیە، سەرپەرشتی دەستپێشخەرییە سەرەکییەکانی دژە گەندەڵی و دژە تیرۆری کردووە،

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین