هێرش کراوەتە سەر دامەزراوەیەکی چەکی سەر بە ئێران لە سووریا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوای ئەوەی ئێران هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکا، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوەیەکی کۆگای چەکی ئێران لە سوریا ئەنجامداوە،

ڕۆژی چوارشەممە (13/تشرینی دووم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، سێنتکۆم لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "ئۆپراسیۆنێکیان بۆ سەر کۆگای چەک و لۆجیستی ئێرانییان ئەنجام داوە لە سووریا، وەک وەڵامێک بۆ هێرشێکی مووشەکی ئێران بۆ سەر کارمەندانی ئەمەریکا لە بنکەی شەدادی."

سێنتکۆم ئاشکرای دەکات، "شەدادی یەکێکە لە گەورەترین بنکەی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و وەک ناوەندێکی لۆجیستی بۆ ئۆپراسیۆنەکانی ئەمەریکا کار دەکات، هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئەم بنکەیە هیچ زیانێکی بە دامەزراوەکانی ئەمەریکا نەگەیاندووە و زیانی گیانی نەبووە".

سێنتکۆم دەشڵێت، "ئێمە چەندین جار جەختمان لەوە کردووەتەوە، هێرش بۆ سەر کارمەندانی ئەمەریکا و هێزە هاوبەشەکان و دامەزراوەکان قبووڵ کراو نین، بە دڵنیاییەوە مافی بەرگریکردن لە خۆمان دەپارێزین. بەدواداچوونی چڕ و وورد دەکەین بۆ هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، هاوپەیمانان، هاوبەشەکان و ئاسایشی ناوچەکە."

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا دووپاتی دەکاتەوە، "ئەم هێرشانە توانای گرووپە جیاوازەکان لاواز دەکات کە ئێران پشتیوانییان دەکات بۆ پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشەکانی داهاتوو بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان، سەربازانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بوونیان هەیە لە ناوچەکەدا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکانی دژی داعش."

جیگەی ئاماژە پێدانە، نزیکەی (900) سەربازی ئەمەریکی بوونیان هەیە لە سوریا، هێزەکانی سەر بە ئێران بەردەوام هێرش دەکەنە سەر سەربازانی ئەمەریکا. گرژییەکانی ئەم دواییە زیاتر بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسە، وەک بەرپەرصدانەوەی لە بەرامبەر پاڵپشتی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل گروپەکانی سەر بە ئێران چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین