دۆناڵد ترەمپ پەیامێك بە سوودانی بۆ ئێران رەوانە دەكات
نوچە نێت
رۆژی یەكشەممە (10/تشرینی دووەم/ 2024) ماڵپەڕی (عەین) بڵاوی كردەوە، سەرۆچاوەیەكی نزیك لە سوودانی ئاشكرای كردووە دۆناڵد ترەمپ داوای لە سەرۆك وەزیران كردووە ئەو پەیامە بدات بە ئێرانییەكان كە ئیدارەی نوێی ئەمەریكا دەیەوێت دۆسیەی ئەتۆمی و كۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ تارلن چارەسەر بكات، هەروەهایە ئامانجی ئەوەیە كۆتایی بە جەنگ بهێنێت و كێشە هەڵپەسێردراوەكان، كە دیارترین دۆیسیەی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەو ناوچەیە هەماهەنگی چارەسەر بكات.
ئەو سەرچاوەیە كە نەیوستووە ناوی ئیشكرا بكرێت، رایگەیاندووە، لەدوای پەیوەندی سوودانی و ترەمپ حكومەتی عێراق شاندێكی بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراقی رەوانەی تاران كردووە بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە.
ترەمپ لە بەشێكی دیكەی قسەكانی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقی راگەیاندووە، ئەگەر ئێران وەڵامی ئیسرائیل نەداتەوە، ئەوە فاكتەرێك دەبێت بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان تاران و واشنتن.
هەر سەبارەت بە هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ بەرانبەر بە ئێران، پێشتر رۆبەرت فۆرد، دیپلۆماتكار و باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە سووریا و جەزائیر دەڵێت، “سەرەڕای فشاری ئیسرائیل و كۆمارییەكان بۆ هاندانی ترەمپ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران، ئەگەرێكی لاوازە، لەوانەیە ترەمپ بەرەنگاری ئەو فشارانە ببێتەوە، دوودڵە لەوەی بچێتە شەڕێكی درێژمەودا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ ئەوەش لە (2016) ترەمپ پێیوایە دەستوەردانی سەربازیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵەیەكی كوشندەیە، بۆ ئەوەش بنكەی جەماوەری و حزبەكەی پاڵپشتی دەكەن."
ئەو دیپلۆماتكارە ئەمەرییە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ترەمپ لە لێدوانەكانی رایگەیاند، پێویستە گفتوگۆ و دانوستاندنی نوێ لەسەر رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بكرێت، بەبێ ئەوەی وردەكارییەكان ئاشكرا بكات.
فۆرد دەشڵێت، سەرەڕای هەبوونی بەرپرستی قورسی تەكنیكی بۆ دانسوتاندن، بەڵام ترەمپ دوو دڵ نییە لە هەنگاونان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، بە پێچەوانەی جۆ بایدن، لە رەخنە سیاسییەكانی ناو كۆمارییەكانیشی ناترسێت.
بە بۆچوونی ئەو دیپلۆماتكارە ئەمەریكەیە ترەمپ لەدوای واژۆكردنی رێككەوتنی ئیبراهیمی خواستی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی هەیە، پێشیوایە رێككەوتن لەگەڵ ئێران رێگەی كردنەوەی گەیشتن بەو ئامانجەی لە داهاتوو خۆش دەكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment