كرملین: پوتین هیچ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ ئەنجام نەداوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کۆشکی کرملین ئاشکرای کرد، پوتین و ترەمپ پەیوەندییان ئەنجام نەداوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەرۆکی ڕووسیا لە پلانی نییە قسە لەگەڵ ترەمپ بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (11/تشرینی دووەم/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "ئەو هەواڵانە ڕاست نین کە باس لە پەیوەندی نێوان ترەمپ و پوتین دەکەن، هیچ پەیوەندییەک لە نێوانیان ئەنجام نەدراوە، لە پلانی پوتین دا نییە پەیوەندی لەگەڵ ترەمپ بکات".

دیمتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین ڕایگەیاند، "ئاشکرایە زانیاری هەڵە بڵاودەکرێتەوە، هەندێکجار تەنانەت لە میدیا ناسراو و جیهانییەکاندا زانیاری پشت ڕاستنەکراوە بلاودەکرێتەوە، ئەوان لەم ڕێگەیەوە کوالیتی زانیارییە بلاوکراوەکانی خۆیان دەردەخەن".

گوتەبێژی کرملین گوتیشی، "هێشتا هیچ پلانێک نییە سەبارەت بە پەیوەندیکردنی سەرۆکی رووسیا لەگەل ترەمپ".

ئەم ڕاگەیاندنەی کۆشکی کرملین دوای ئەوە دێت لە زۆرێک لە میدیاکان لەوانەش ڕۆژنامەی واشنتن پۆست باس لەوە کرابوو، "پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان ترەمپ و پوتین ئەنجام دراوە، ترەمپ بە سەرۆکی ڕووسیای گوتووە نابێت شەڕی ئۆکراینا قووڵتر ببێتەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین