توركیا نێوەندگیری رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوا دەكات
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە، تێیدا باس لە ئاڵوگۆڕی ئەم دواییەی دیلەكانی نێوان رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوا ناوی دەبات لە هەمان كاتدا رۆژنامەكانی نزیك لە حكومەتی توركیا ئەو هەوڵە دیپلۆماسییە بە دەستكەوتێكی گەورە ناوەدەبەن.
رۆژنامەكە نووسیوویەتی، ئەو كارە بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغانسەركەوتنێكی دیپلۆماسی روونە، كە دوای چەندین هەفتە لە دانوستاندنی چڕ، رۆژی پێنجشەممە حەوت فڕۆكە كە (26) دیل و داواكراویان لەلایەن رووسیا و رۆژئاواوە هەڵگرتبوو، لە فڕۆكەخانەی ئەنقەرەی پایتەختی توركیا نیشتنەوە، پاشان (10) لەو كەسانە رەوانەی رووسیا بكەنەوە (13) كەسی دیكەیان بۆ ئەڵمانیان و سێ كەسیان بۆ ئەمەریكا رەوانەكرانەوە.
ئەو پڕۆسەیە بە نێوەندگیری دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) بەڕێوەچوو، بەگوێرەی راگەیێندراوێكی سەرۆكایەتی توركیا ئەنقەرە لەم دواییە گەورەترین پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەكانی ئەنجام داوە، كە (26) كەس بوو، خەڵكی حەوت وڵاتی جۆراوجۆر بوو، لەوانە ئەمەریكا، ئەڵمانیان، پۆڵندا، سلۆڤینیا، نەرویج، رووسیا بیلارووسیا.
سەبارەت بە كاتی ئەو دانوستاندنانە رۆژنامەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دانیشتنەكان لە مانگی رابردوو بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر خاكی توركیا بەڕێوەچووە، دەزگای هەواڵگری توركیا رۆڵی سەرەكی لە گفتوگۆكانی نێوان ئەو وڵاتانە هەبووە.
دەربارەی ئەو پڕۆسەیە راگەیێندراوی سەرۆكایەتی توركیا هاتووە، ئەو ئاڵوگۆڕە جیاوازەی دیلەكان كردەیەكی تۆكمە بووە، لەگەڵ گەیشتنی فڕۆكەكان ئەو كەسانە گوازراونتەوە شوێنی پارێزراو و پشكنینی پزیكشی و هەندێك رێكاری ئاساییان بۆ گیراوەتەبەر بەرلەوەی بگوزارێنەوە بۆ فڕۆكەی دیكە تاوەكوو رەوانەی شوێنی خۆیان بكەن.
توركیا تاكە وڵاتی ناتۆیە لەگەڵ هەردوو بەری شەڕكەر گفتوگۆ دەكات، ئەو هەنگاوەی توركیا یەكەمجار نییە نێوەندگیری لەنێوان رووسیا وڵاتی ئەوروپا دەكات، بەڵكوو لەسەرەتای هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆكراینا لە مانگی شوباتی (2022) توركیا چەندین جار ئاڵوگۆڕی دیلەكانی كردووە، بەو پێیەی تاكە وڵاتە لە ناتۆ پارێزگاری لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەردوو وڵات كردووە.
لەدوای كشانەوەی مۆسكۆ لە رێككەوتنی رەوانەكردنی دانەوێڵەی ئۆكراینا توركیا تووشی بێهیوایی بوو، بۆیە بەدوای دەرفەتێكی دیكە دەگەڕا تاوەكوو پێگەی خۆی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بەهێز بكاتەوە و پارێزگاری لە ستراتیژیەتی خۆی بكات.
بەرپرسێكی توركی بە رۆژنامەی لۆفیگارۆی راگەیاندووە، ئەو كارە پێویستی بەو قسەیە نییە كە بگوترێت كردەیەكی گەورە بوو.
فەخرەدین ئاڵتون، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتی توركیا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لەناو ئاڵۆزییەكانی جیهان توركیا بە سەرۆكایەتی ئەردۆغان بەردەوامە لە رۆڵبینی سەرەكی بۆ بەهێزكردنی ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی.
رۆژنامەكانی پاڵپشتی حكومەتی ئاكپارتی هەوڵدەدەن سوود لە كاردانەوەكانی رۆژئاوا وەربگرن و باس لەوە دەكەن جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا سوپای گەرمی هەوڵەكانی توركیا كردووە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی ئاڵوگۆڕی دیلەكان، لە لایەكی دیكەوە ئۆلاڤ شۆڵتس راوێژكاری ئەڵمانی ئاسوودەیی و هاوسۆزی خۆی راگەیاندووە.
سەبارەت بە دۆخی ناوەخۆی توركیاش رۆژنامە فەرەنسییەكە نووسیوویەتی، چالاكوانە دیموكراتخوازەكانی توركیا تا ئێستا لە دۆخێكی هەستیاردان و دەڵێن، "بەداخەوە ئەو سیاسەتەی لەسەر ئاستی جیهانی پێی دەگوترێت "هاوسەنگ" لەسەر ئاستی ناوەخۆ چەندین كێشەی هەیە، بەتایبەت قەیرانی ئابووری و ئازادی رادەربڕین، لە چەند رۆژی رابردووش تۆڕی كۆمەڵایەتی ئیستگرامی قەدەغە كرد.
لە بەرانبەردا هەندێك پێی وایە كاردانەوەی حكومەتی توركیا سەبارەت بە قەدەغەكردنی ئینستگرام بەهۆی راگرتنی پرسەنامەكان بوو كە بۆ مردنی ئیسماعیل هەنییە لەو تۆڕە بڵاودەكرایەوە، لە بەرانبەردا هەندێكی دیكەش پێیان وایە سزادانی ئەوانە بوو كە سوكایەتیان بە كەمال ئەتاتوركی دامەزرێنەری توركیای نوێ كردووە ترسیشیان هەیە بەو پاساوانە چاودێرییەكان توند بكرێت.
سەرچاوە: عەرەبی 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment