هه‌وڵێكى مالیكى شكستى هێنا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێكە باس ده‌كرا، زۆرێك له‌ لایه‌نه‌ براوه‌كانى هه‌ڵبژاردن، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌شدار نه‌بوون، كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماده‌كاریى بۆ كرد بوو.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ و رۆژنامه‌ى خه‌لیج و ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئاشكرایان كردووه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان، هاوپه‌یمانى ته‌قه‌ده‌وم، ره‌وتى سه‌در، ره‌وتى حیكمه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ماڵى مالیكى به‌شدارنه‌بوون، كه‌ دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى لێدوانى به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى یاسایه‌ كه‌ دوێنێ له‌سه‌ر ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ داویانه‌ و گوتوویانه‌ ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌وڵ ده‌دات كۆبوونه‌وه‌یه‌كى "نیشتیمانى" ئه‌نجام بدات، كه‌ لایه‌نه‌ براوه‌كانى كورد و سوننه‌یش له‌خۆ بگرێت، به‌ پێچه‌وانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌فته‌ى پێشوو كه‌ بۆ لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كان رێكخرابوو.

هاشم روكابى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى مالیكى په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و پاساوى هێناوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ بوون كه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كان ناڕازیین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ پارتى و ته‌قه‌دوم و ره‌وتى سه‌در له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شدار نابن".

مالیكى سه‌رۆكى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى و هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌وڵى پێكهێنانى به‌ره‌یه‌ك له‌ دژى ره‌وتى سه‌در ده‌دات، چونكه‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ناو شیعه‌كاندا له‌دواى ره‌وتى سه‌در دووه‌م لایه‌نى براوه‌یه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین