واده‌ى سه‌ردانى شێخى ئه‌زهه‌ر بۆ كوردستان و عێراق ئاشكرا ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكراى كردووه‌، ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخى ئه‌زهه‌ر سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر و مووسڵ و به‌غدا و نه‌جه‌ف بەسەر ده‌كاتەوە، له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌يش له‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق پوخته‌ى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌ى "میدل ئیست مۆنیتۆر"ى به‌ریتانى ئاماده‌ كراوه‌ و ورده‌كاریى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخى ئه‌زهه‌ر بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ئاشكرا ده‌كات.

سه‌رچاوه‌كان بۆ رۆژنامەكه‌یان ئاشكرا كردووه‌، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رەتاى مانگى داهاتوو ده‌بێت، گه‌شته‌كانى ئه‌حمه‌د ته‌یب بۆ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر و مووسڵ و به‌غدا و نه‌جه‌ف ده‌بێت. له‌ نه‌جه‌فیش بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

لویس ساكۆ په‌تریاركى كه‌نیسه‌ى كه‌لدانى له‌ عێراق و جیهان له‌ راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێ، "ته‌واو بڕوام به‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌ردانى ته‌یب بۆ عێراق، پێكه‌وه‌ژیانى موسڵمانان و ته‌نانه‌ت نێوان موسڵمان و مه‌سیحیه‌كانیش به‌هێز ده‌كات".

ساكۆ پێشیوایه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ى ئه‌حمه‌د ته‌یب به‌رهه‌مى سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا فڕانسیس پاپاى ڤاتیكانه‌ كه‌ له‌ مانگى ئادارى رابردوو بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ئه‌نجامى دا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین