لە کەمپی ئەل هۆڵ ژمارەیەک كوردی ئێزیدی ڕفێندراو دۆزرانەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لە کاتی گەڕان بەدوای هەزاران هاووڵاتی كوردی ئێزدی، کە هێشتا بێسەروشوێنن، ناسنامەی ژمارەیەك كوردی ئێزدی ڕفێندراو لە نێو دانیشتوانی کەمپی ئەل هۆل لە سووریا دۆزرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە (18/تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "لە ڕێگەی زانیاری جیاوازەوە زاندراوە کە هەندێک لە كوردە ئێزدییە ڕفێندراوەکان لەناو کەمپەکەدا نیشتەجێبوونە، بەرپرسان لەگەڵ رێکخراوە مرۆییەکان کار دەکەن بۆ ناساندن و ڕزگارکردنیان بە تایبەتی ژنان و منداڵان بۆیە لە کاتی گەڕان بە دوایاندا ژمارەیەکیان لە کەمپی ئەل هۆڵ دۆزرانەوە".

لە (2014)وە نووسینگەیەكی تایبەت بەناوی نووسینگەی ڕزگارکردنی ئێزدییە ڕفێندراوەكان لەلایەن سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دامەزراوە، بۆ ئازادکردنی ژنان و منداڵانی ڕفێندراوی ئێزدی لە شەنگال.

 هێرشی داعش  بۆ شەنگال ئێزدی لە مانگی ئابی (2014) بووە هۆی ڕفاندنی (6,417) هاووڵاتی ئێزدی کە پیاو، ژن و منداڵیان تێدا بوو.

حوسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش ڕایگەیاند، تا ئێستا (3,583) ئێزدی ڕزگارکراون، بەڵام زیاتر لە (2,600)  هاووڵاتی ئێزدی بێسەروشوێنن کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

 قائیدی دووپاتی دەکاتەوە، "هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و ئازادکردنی هاووڵاتیانی ئێزدی بەردەوامن، سەرەڕای ئاستەنگە هەمیشەیی و زۆرەکان".

سەرەڕای ڕاگەیاندنی شکستی داعش لە ساڵی 2017، زۆرێک لە یەزیدییەکان بەهۆی نیگەرانی ئەمنییەوە نەگەڕاونەتەوە بۆ شەنگال. هەزاران کەس لە کەمپەکانی ئاوارەکان لە سەرانسەری عێراقدا ماونەتەوە و حکومەت کار دەکات بۆ داخستنی ئەو شوێنانە و لێپرسینەوە لە تاوانباران.

کەمپی ئەل هۆل دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا، زیاتر لە (43,000) دانیشتووی تێدا دەژیت کە زۆربەیان هاووڵاتیانی (45) وڵاتی بیانین، بەڵام هاووڵاتیانی عێراقی، سووریشی تێدایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین