ئەمەریکا ڤیتۆی بڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاگربەستی غەزە دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەمەریکا بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڤیتۆ کرد بۆ ئاگربەست لە غەزە، ئەمەش ڕەخنەی لە ئیدارەی بایدن گرت کە جارێکی دیکە ڕێگری لە هەنگاوێکی تری نێودەوڵەتی کرد بۆ وەستاندنی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس.

ڕۆژی چوارشەممە (20/تشرینی دووەمی/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگیان لەسەر بڕیارێک دا کە لەلایەن (10) ئەندامی ناهەمیشەیی پێشکەش کرابوون، داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و بێ مەرج و هەمیشەیی کرد بۆ جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس و ئازادکردنی دەستبەجێی دیلەکان.

 تەنها ئەمریکا دەنگی دژی دا و ڤیتۆی خۆی وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەن بەکارهێنا بۆ ڕێگرتن لە بڕیارەکە. ڕۆبێرت وود، جێگری باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، "واشنتن ڕوونی کردووەتەوە کە تەنها پشتگیری لە بڕیارێک دەکات کە بە ئاشکرا داوای ئازادکردنی دەستبەجێی بارمتەکان دەکات وەک بەشێک لە ئاگربەست".

وود گوتیشی، "ئەمەریکا هەوڵی چارەسەری داوە، بەڵام دەقی بڕیارەکە پەیامێکی مەترسیدار دەنێرێت بۆ چەکدارانی حەماس".

ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی توندیان لە ئەمریکا گرت سەبارەت بە ڕێگریکردن لە بڕیاری (10) ئەندامەکەی ئەنجومەنەکە کە بریتین لە جەزائیر، ئیکوادۆر، گویانا، ژاپۆن، ماڵتا، مۆزامبیک، کۆریای باشوور، سیرالیۆن، سلۆڤینیا و سویسرا.

بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی (44) هەزار هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە، زۆربەی دانیشتووانی فەڵەستین ئاوارە بوون. لە ئیسرائیلیش (1,200) هاوولاتی گیانیان لە دەستداوە، زیاتر لە 250) هاووڵاتیش بە بارمتە دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین