پوتین و سوودانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سوودانی و پوتین باس لە جەنگی ئیسرائیل و حەماس، ناکۆکییەکانی لوبنان دەکەن، هەردوولا، "دۆخەکەیان بە زیادبوونی گرژییەکان وەسف کرد".

ڕۆژی پێنجشەممە (21/تشرینی دووەمی/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد".

هەردوولا دۆخی ناوچەكەیان "بە زیادبوونی گرژییەکان وەسف کرد و باسیان لە هەماهەنگییە دووقۆڵییەکانیان کرد بەتایبەتی لە بواری بازرگانی، ئابووری، گواستنەوە، لۆجستیک و هاوکاری مرۆیی".

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا تاوتوێی "گرنگییەکی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وزەد، پابەندبوونی هاوبەش بۆ فراوانکردنی زیاتری پەیوەندییە دۆستانەیی و سوودبەخشەکانی هەردوولا، بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە تشرینی یەکەمی (2023) لەسەری ڕێککەوتبوون" كرد.

ڤلادیمێر پوتین و محەمەد شیاع سوودانی هاوڕابوون "لەسەر  هەماهەنگی و پەیوەندیی زیاتر لەسەر ئاستی بوارە جیاوازەكانی هەردوولا لە داهاتوودا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین