پلانێکی داعش لە کەرکووک ئاشکرا دەبێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (23/تشرینی دووەمی/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، دەزگای ئاسایشی نشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، "ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی فراوانمان لە کەرکووک ئەنجام داوە، ئەمیری کەرتی کوردستان و چەند ئەندامیکی تری داعس دەستگیر کراون".
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان (JOC) لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، "تەرمی ئەندامانی داعشی دۆزراونەتەوە، پاش ئەوەی هێرشێکی ئاسمانی فراوانمان لە کەرکووک ئەنجام دا".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش دووپات کراوەتەوە، "بەهۆی هێرشەکە ئاسمانییەکەوە، تەرمی تیرۆریستیان لە ناو حەشارگەکەدا دۆزراوەتەوە".
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئاسایش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "لە پشکنینەکەدا چوار تفەنگ، دوو پشتێنی بۆمبڕێژکراو، شەش نارنجۆک، تەقەمەنی و کەلوپەلی پەیوەندیکردن و پێداویستی دیکەی لۆجیستیکی لەناو حەشارگەکەدا دۆزراونەتەوە، هەموویان تێکشکێندراون".
هێزە عێراقییەکان هەوڵەکانیان لە دژی داعش چڕتر کردووەتەوە، ژمارەیەکی زۆریان لە ئەندامەکانیان دەستگیرکرد و کوشتیان، لەوانە بەرپرسە سەرەکییەکانیشیان، داعش هێشتا هەڕەشەیە، چەکدارانیان لە عێراقدا ماونەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment