ره‌وتى سه‌در هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى ره‌تده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى سه‌در به‌ دوورى ده‌زانێ ره‌وته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تى نوورى مالیكى هاوپه‌یمانى بكات و ده‌ڵێ، "ئه‌وان پێچه‌وانه‌ى پڕۆژه‌ى ئێمه‌ن".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" عیسام حوسێن سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى سه‌در له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز به‌ دوورى ده‌زانێ ره‌وتى سه‌در له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا هاوپه‌یمانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت بكات و ده‌ڵێ، "هه‌ر براوه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان، له‌ ئێمه‌ نزیكه‌، ته‌نیا ئه‌وانه‌ نه‌بن كه‌ پێچه‌وانه‌ى پرۆژه‌ى ئێمه‌ن و  پرۆژه‌ى بونیادنانى ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌، بۆیه‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌ژماركردنى هاوپه‌یمانێتی ئێمه‌یه‌". 

ته‌نانه‌ت ده‌شڵێ، "هه‌ر یه‌كێك باوه‌ڕ به‌ پڕۆژه‌ى ده‌سه‌ڵاتخوازى ده‌وڵه‌تى یاسا بهێنێ، ئه‌وا دوور ده‌بێت له‌ ئێمه‌".

ركابه‌رییه‌كى توند له‌نێوان ره‌وتى سه‌در و نوورى مالیكى هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى ئه‌نجامى به‌رایى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 10 ى تشرینیش ئه‌م ركابه‌رییه‌ توندتر بووه‌، چونكه‌ ره‌وتى سه‌در و ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ دوو هێزى براوه‌ى شیعه‌كان داده‌نرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین