هێرشێكى چه‌كدارى كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ له‌ پارێزگاى دیاله‌ هێرشێكى چه‌كدارى نه‌ناسراو، كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان له‌ ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز كه‌ پاسه‌وانى بنكه‌كه‌ ده‌كه‌ن بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م له‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى گشتى له‌ ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ له‌ باكوورى رۆژهه‌ڵاتى دیاله‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان. 

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا نازانێ كێ هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى گوتووه‌، له‌ ئه‌نجامى هێرشه‌كه‌ دوو سه‌رباز بریندارن.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م رووداوى ئه‌منى ده‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مڕۆ تۆمار بكرێت و تا ئێستا له‌ ته‌واوى شاره‌كانى عێراق هیچ رووداوێكى ئه‌منى تر تۆمار نه‌كراوه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ عێراق پێنجه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له‌ دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و عێراق به‌ سه‌ر 83 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن دابه‌ش بووه‌ و نزیكه‌ى 25 ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 200 كاندید پێشبڕكێ له‌سه‌ر 329 كورسى ده‌كه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین