كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان: ئامێرى زیاده و یه‌ده‌گمان هه‌یه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌كه‌م له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى چه‌ند ئامێرێك له شاره‌كانى عێراق له كار كه‌وتووه. جومانه غلاى گوته‌بێژى كۆمیسۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه هاته‌ده‌نگ و گوتى، "تیمى ته‌كنیكیمان هه‌یه له هه‌موو پارێزگاكان كار بۆچاككردنه‌وه‌ى هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك ده‌كه‌ن كه روو بده‌ن".
جومانه غلاى روونیشى ده‌كاته‌وه 100 فه‌رمانبه‌ر له كۆمیسۆن هه‌ن، له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ بنكه‌كانى ده‌نگدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كۆمیسیۆن باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئامێرى زیاده‌ى یه‌ده‌گیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له هیچ ناوه‌ندێك نه‌وه‌ستێ.
ئه‌مڕۆ له عێراق پێنجه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس به‌ڕێوه ده‌چێت و عێراق به سه‌ر 83 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن دابه‌ش بووه و نزیكه‌ى 25 ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه و زیاتر له سێ هه‌زار و 200 كاندید پێشبڕكێ له‌سه‌ر 329 كورسى ده‌كه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment