كرامۆن:  تا ئێستا هیچ تێبینیمان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فیۆلا كرامۆن سه‌رپه‌رشتیارى شاندى ئه‌وروپا بۆ چاودێريى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ستایشى كاره‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ تا ئێستا وه‌ك چاودێرانى ئه‌وروپى هیچ تێبینیان نییه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م فیۆلا كرامۆن لێدوانى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق داوه‌ و  ستایشى كاره‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "كۆمیسیۆن كارێكى نایابى كردووه‌ بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، تا ئێستا هیچ تێبینیمان نییه‌".

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى ئێستا بیكه‌ین چاوه‌ڕوانییه‌، ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین كه‌ كاردانه‌وه‌ى ده‌نگده‌ران چى ده‌بێت".

كرامۆن پێیوایه‌ هێشتا زووه‌ تا سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان بدرێت، به‌ڵكو دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌ى گرنگ بێت ئێستا ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردن به‌ هێمنى و ئاشته‌وایى به‌ڕێوه‌بچێت.

ئه‌مڕۆ له‌ عێراق پێنجه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له‌ دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و عێراق به‌ سه‌ر 83 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن دابه‌ش بووه‌ و نزیكه‌ى 25 ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 200 كاندید پێشبڕكێ له‌سه‌ر 329 كورسى ده‌كه‌ن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین