راپرسییه‌كى عێراقى: پارتى و سه‌در و حه‌لبووسى یه‌كه‌من
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێنجى تشرینى یه‌كه‌م ماڵپه‌ڕى ئیلاف كه نووسینگه‌كه‌ى له له‌نده‌نه، له راپۆرته‌كێكدا ئه‌نجامى راپرسییەکی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له لایه‌ن سه‌نته‌رى" البیان والدراسات والتخطیط"ى عێراقى ئه‌نجام دراوه و سێ هه‌زار و 26 كه‌س له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق به‌شداریان تێدا كردووه.
فۆرمى راپرسییه‌كه له نۆ پرسیار پێكهاتووه، پرسیارێكیان تایبه‌ته به‌وه‌ى ده‌نگ به كامه لایه‌ن و كه‌سایه‌تى ده‌ده‌یت؟ وه‌ڵامى به‌شداربووان به‌و شێوه‌یه بووه:
پێكهاته‌ى شیعه:
سائیروون "موقته‌دا سه‌در" 14.81%
ده‌وڵه‌تى یاسا "نوورى مالیكى" 11.83%
نه‌سر و حیكمه "عه‌ممار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادى" 5.07%
فه‌تح "هادى عامرى" 4.64%
له پێكهاته‌ى سوننه :
ته‌قه‌دوم "محه‌مه‌د حه‌لبووسى" 8.98 %
عه‌زم "خه‌میس خه‌نجه‌ر" 1.83%
له پێكهاته‌ى كورد :
پارتى "مه‌سعود بارزانى" 7.45%
یه‌كێتى ، 1.8%
گۆڕان: 1.53%
هێزه ئیسلامییه‌كانى كوردستان 2.30 %
هێزه‌كانى سه‌ر به راپه‌ڕینى تشرین: 2.47%
رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مه پێنجه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌بێت. له هەر هه‌ڵبژاردنێك ده‌زگاكانى توێژینه‌وه و راگه‌یاندن راپرسى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌نجامێك رابگه‌ینن ئه‌وا ته‌نیا "پێشبینی"یه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment