عێراق و هه‌سه‌ده‌ ناتوانن پشت به‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى نه‌به‌ستن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مریكى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، وێراى شكستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش و بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌، كه‌چى تا ئێستا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ عێراق و هه‌سه‌ده‌ پشت به‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌به‌ستن.

ماڵپه‌ڕى دیفنس نیوز defensenews له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، وێراى شكستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش كه‌چى هێشتا هێزه‌كانى سووریا دیموكرات ناسراو به‌ "هه‌سه‌ده‌"  له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى عێراق له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ پشت به‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌به‌ستن.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى داوه‌، كه‌چى تا ئێستا له‌ سووریا 900 سه‌ربازى ئه‌مریكى و له‌ عێراق زیاتر له‌ دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز ماون.
 

له‌ 34 ئۆپراسیۆنى هه‌سه‌ده‌ دژى داعش
27 یان به‌ هاوكارى ئه‌مریكا بووه‌
 

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ى تیرۆریستانیش ده‌ڵێ‌ زانیارى جیاواز بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ و هه‌ندێك ده‌ڵێن داعش هه‌شت هه‌زار تیرۆریستى ماوه‌ و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن زیاتر له‌ 16هه‌زار ماون.

دواتر له‌به‌شێكى تردا باس له‌وه‌ ده‌كرێت وێراى ئه‌وه‌ى عێراق خۆى فڕۆكه‌ى جه‌نگى هه‌یه‌ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى زۆر پشت به‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌به‌ستێ. ته‌نیا ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر نه‌بێت كه‌ پشت به‌ تواناكانى خۆى ده‌به‌ستێت و له‌ ماوه‌ى رابردوویشدا به‌ 172 ئۆپراسیۆنى تاكلایه‌نه‌ى ئه‌نجامداوه‌.

به‌ڵام هه‌سه‌ده‌ 34 ئۆپراسیۆنى له‌ دژى داعش ئه‌نجام داوه‌ 27 یان به‌هاوكارى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بووه‌. دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌كرێته‌وه‌ جگه‌ له‌ هێرشى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان، ئه‌مریكا زانیارى هه‌واڵگریش به‌ عێراق و هه‌سه‌ده‌ ده‌دات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین