حكومه‌تى عێراق رێكارى نوێ بۆ بازرگانى له‌گه‌ڵ توركیا ده‌گرێته‌به‌ر
نوچه نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/تشرینى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى دونێ کە به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى ناوه‌ندى و ژماره‌یه‌ك راوێژكارى عێراقى و شاندى توركیا به سه‌رۆكایه‌تى باڵیۆزى توركیا له به‌غدا و نوێنه‌رى كه‌رتى تایبه‌تى توركیا له عێراق به‌شدار بوون، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه كرایه‌وه:
1ــ ده‌سه‌ڵاتدارانى گومرگى توركى بایه‌خ به هاوتایى به‌ڵگه‌نامه‌ى ره‌وانه‌كراو له‌گه‌ڵ ئه‌و كاڵایانه‌ى بۆ عێراق هاورده ده‌كرێن له خاڵه گومرگیه‌كانى توركیا بدرێت، ئه‌وه‌ش له پێناو پارێزگارى له به‌رژه‌وه‌ندى و سه‌قامگیرى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵاته.
2ــ هه‌نارده‌ى توركیا به به‌ڵگه‌نامه‌ى ره‌وانه‌كردنى بانكى له خاڵه‌سنوورییه‌كانى توركیا ببه‌سترێته‌وه، خزمه‌ت به ئابوورى عێراق ده‌كات، به‌و پێیه‌ى بازرگانانى عێراق سه‌ردانى توركیا ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هاندان بۆیان كه ره‌وانه‌كانیان له رێگه‌ى سیسته‌مى بانكى بكه‌ن له‌برى به‌كارهێنانى میكانزمانه‌كانى بازاڕ و دۆلارى نه‌خته‌ینه‌یى بۆ بازرگانیان له‌گه‌ڵ توركیا.
3 ــ بانگى ناوه‌ندى عێراقى ئاماده‌یى خۆیى نیشاندا بۆ ئاسانكارى رێكاره‌كانى ره‌وانه‌كردنى ده‌ره‌كى له رێگه‌ى كاراكردنى په‌یوه‌ندیى نێوان لقى بانكه عێراقییه‌كان له توركیا و لقى بانكه توركیه‌كان له عێراق، كه هاوكارى له رووى هاوكارى ژماره بانكییه‌كان به دراوى بیانى و هاوكارى بازرگانى ده‌ره‌كى نێوان هه‌ردوو ولأت.
4ــ هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تى ئاسانكارى به‌كارهێنانى كارتى دڵنیایى له بازاڕه‌كانى بانكى توركى به شێوه‌یه‌كى ئاسان گه‌شتیارانى عێراقى و دانیشتوانى عێراق.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌و رێكارانه له خزمه‌ت رێكخستنى بازرگانى و سه‌قامگیرى بازرگانى نێوان هه‌ردوو ولأات ده‌بێت، به میكانزمى یاسایى و بانكى متمانه‌پێكراو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment