یونادم كنا: ئه‌گه‌ر رێژه‌ى به‌شداربوونى ده‌نگداران 30 % بێت باش ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

یونادم كنا په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى رافیده‌ین له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گومان له‌ ئه‌نجامى دروستى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات و ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر رێژه‌ى به‌شداربوونى ده‌نگده‌ران 30% بێت ئه‌وا باش ده‌بێت".

یونادم كنا په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى رافیده‌ین دوێنێ دووشه‌ممه‌ شه‌شى ئه‌یلوول لێدوانى بۆ رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى داوه، ئاشكراى كردووه‌ نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن كارتى ده‌نگدانى كورتمه‌ودا "كاتى" هه‌یه‌ و ئه‌مه‌یش مایه‌ى نیگه‌رانییه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ زانیارى ئه‌وه‌یش ده‌خاته‌ڕوو به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى رابردوو ژماره‌ى ده‌نگده‌ران به‌ رێژه‌ى 12% زیادى كردووه‌. جگه‌ له‌وه‌یش باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌خوازن رێژه‌ى به‌شداربوونى ده‌نگده‌ران زۆر بێت و ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر 30% بێت ئه‌وا باش ده‌بێت".

بڕیاره‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت و ئه‌وه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌بێت كه‌ له‌دواى 2003 له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین