ئیمانوێل ماکرۆن: ئەوەى ساڵى پار وەک خەون دەبینرا، ئەمڕۆ بە کردار دەیبینین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

لووتکەى بەغدا بە بەشدارى چەندین سەرۆک و بەرپرسى ئەوروپى و عەرەبى بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆش سەرۆک و وەزیرانى وڵاتانى نێودەوڵەتى و هەرێمى گەیشتنە بەغدا، لەپێشەوەى هەمووشیانەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆمارى فەرەنسا.

ئەمڕۆ شەممە (28)ى ئابى (2021)، ئیمانویل ماکرۆن مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆمارى فەرەنسا کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا، لەسەرەتاى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کازمى ڕایگەیاند، سەردانی سەرۆکی فەرەنسا، پشتگیرییەکی گرنگی عێراقە لەم قۆناغە هەستیارەدا، گەلی عێراق ستایشی ئەو هەڵویستە گرنگەی فەرەنسا دەکات.

لە بارەى پەیوەندییە ئابوورییەکانى عێراق و فەرەنسا، کازمى دەڵێت، عێراق و فەرەنسا لە بوارەکانی نەوت و وزە، ئابووری، پەیوەندییەکانمان پەیوەندی مێژوویین، فەرەنسا بەردەوام پشتیوانی لە کەرتی ئابووری و وزەی عێراق کردووە.

لەسەر ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ کازمى، هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، ئیمانوێل ماکرۆن ڕاگەیاند، لەگەڵ کازمی باسمان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و شکست پێهنانی ئەو رێکخراوە کردووەتەوە، دەزانم شەڕ لە دژی تیرۆر لە ئەولەویەتی حکومەتی عێراقە، بۆیە پشتیوانی وڵاتەکەم بۆ شەڕی دژی تیرۆر دووپات دەکەمەوە، هەروەها جەختمان لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارانە کردووەتەوە کە لەدەستی داعش رزگار کراون، هاوکات گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، بۆ ئەم مەبەستە فەرەنسا پشتیوانی لە حکومەتی عێراق دەکات و بودجەیەکی تایبەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخانکردووە.

 

هەر ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق، پێشوازیى لە ماکرۆن کرد و دواتر لە کۆنگرەیەمى ڕۆژنامەوانییدا، سەرۆک کۆمارى عێراق ڕایگەیاند، چەندین ئاڵنگاری قورس هەن لەنێوان عێراق و وڵاتانی ناوچەکە کە دەبێت بەشێوەیەکی هاوبەش بە پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و فەرەنسای هاوڕێ و یەکێتی ئەوروپا رووبەڕووی ببنەوە، وە ئێمە گەشبینین بەوەی کە فەرەنسا پاڵپشتی لە وڵاتەکەی ئێمە بکات.

لاى خۆشییەوە ئیمانوێل ماکرۆن، لە دواى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند، فەرەنسا لەگەڵ عێراقە بۆ رووبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییەکان کە چەندین ساڵە رووبەڕووى بۆتەوە، یەکەمیان شەڕی دژ بە تیرۆر لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی شەڕی بە تیرۆر و ئێمە خەباتمان کردووە و بەردەوام دەبین.

ماکرۆن گووتیشى، لە چەند مانگی داهاتوودا چوارچێوەیەکی دەوڵەمەند دادەنێین لەو بوارەدا، سەرباری ئەو پەیوەندییە تایبەتەی هەمانە کار دەکرێت لەناوچەکەدا و کۆنگرەی ئەمڕۆ سەرکەوتنە بۆ عێراق و بردنەوەیە بۆ عێراق، ئەو گفتوگۆیانەی ساڵى ڕابردوو لەگەڵ بەرپرسانى عێرق ئەنجامدران، سەرەتا وەکو خەون دەبینران، ئێستا بە کرداری دەکرێن.

تا ئێستا چەندین سەرۆک و سەرکردەى ئەوروپى و عەرەبى بۆ بەشداریکردن لە لووتکەى بەغدا گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەى بەغدا و لەلایەن سەرۆک وەزیرانى عێراق پێشوازییان لێکراوە، لەوانە، سەرۆک کۆمارى فەرەنسا، میسڕ، ئوردن، ئیمارات.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین