سەرۆک بارزانى و کازمى جەخت لە گفتوگۆى نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لەگەڵ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، "دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق" تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (سێى/تشرینى یەکەم/2022) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، "لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی وڵات و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە بایەخی پشتبەستنی لایەنەكان بە شێوازی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتنی نێوانیان كرایەوە."

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا تەحەددیاتی ئەمنی و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەستەبەركردنی سەقامگیری تاوتوێ كرا."

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، ئەمڕۆ لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر گەیشتە هەرێمى کوردستان، کە لەلایەن مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان پێشوازى لێکرا، وا بڕیارە ئەمڕۆ بەشدارى بکات لە ساڵیادى کۆچى دوایی مام جەلال تاڵەبانى، سەرۆک کۆمارى پێشووى عێراق.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین