كابول كه‌وت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان راگه‌یاند، بێ هیچ شه‌ڕێك پایته‌خت راده‌ستى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان ده‌كه‌ن و بزووتنه‌وه‌كه‌یش رایده‌گه‌ینێ، نابێ چه‌كداران بچنه‌ ناو شاره‌كه‌وه‌ به‌ڵكو ده‌بێت له‌ ده‌روازه‌كانى شاره‌كه‌ بمێننه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى ئاب وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، هیچ هێزێك له‌ شاره‌كه‌ به‌رگرى ناكات و شاره‌كه‌ راده‌ستى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان ده‌كرێت.

ئاژانسى فرانس 24ى فه‌ڕه‌نسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان رایگه‌یاندووه‌ هیچ چه‌كدارێكى بزووتنه‌وه‌كه‌ بۆى نییه‌ بچێته‌ كابوله‌وه‌، به‌ڵكو فه‌رمانیان پێكراوه‌ له‌ ده‌روازه‌ى شاره‌كه‌ بمێننه‌وه‌.

هه‌ر گوته‌بێژى تاڵیبان روونى كردووه‌ته‌وه‌، تاڵیبان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئه‌فغانى ده‌كات بۆئه‌وه‌ى شاره‌كه‌ بێ شه‌ڕ و بێ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ راده‌ستى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان بكرێت.

رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌  له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌فغانستان بكرێت.

له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2001 هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند شارى كابولى له‌ بزووتنه‌وه‌ى توندڕه‌وى تاڵیبان سه‌ندووه‌ته‌وه‌، ئێستا دواى تێپه‌ڕبوونى نزیكه‌ى 20 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ ئه‌وا جارێكى تر كابول ده‌كه‌وێته‌وه‌ ده‌ست تاڵیبان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین