بەڕێوبەرى CIA بە نهێنى چووه‌تە كابول عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریكى ئاشكراى كردووە، دوێنێ ویلیامز بیرینز بەڕێوبەرى ئاژانسى ناوەندى هەواڵگرى ئەمریكا سەردانى كابولى كردووە و لەگەڵ تاڵیبان كۆبووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (٢٤)ى ئاب ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوی كردەوە، بەرپرسانى ئەمریكا ئاشكرایان كردووە، ویلیام بیرینز بەڕێوبەرى ئاژانسى هەواڵگرى ئەمریكا (سى ئاى ئەى) دوێنێ بە نهێنى سەردانى ئەفغانستانى كردووە، لەگەڵ مەلا عەبدولغەنى برادەر سەرکردە لە بزووتنەوەى تاڵیبان كۆبوونەوە، دەزگاى هەواڵگرى ئەمریكاش هیچ لێدوانێكى لەسەر ئەو زانیارییانە نەداوە.
سەبارەت بە ناوەڕۆكى كۆبوونەوەكە رۆژنامەى واشنتن پوست مه‌زنده‌ى ئه‌وه‌ ده‌كات تاوتوێى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ واده‌ى خۆى له‌ ئه‌فغانستان كرا بێت.
رۆژنامەكە بە توانجه‌وه‌ دەنووسێت، "مەلا برادەر (١١) ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن دەزگاى هەواڵگرى ئەمریكا لە پاكستان دەستگیركرا، ماوەى هەشت ساڵ لە گرتووخانەیەكى ئەمریكا بوو، دواتر لە دانووستانەكانى ئەمریكا و تاڵیبان لە قەتەڕ ئازادكرا".
بڕیارە لەكۆتایى ئەو مانگە ئەمریكا بە تەواوى هێزەكانى خۆى لە ئەفغانستان بكێشێتەوە، بزووتنەوەى تاڵیبانیش هۆشدارى داوە، كە نابێت كشانەوەى هێزەكانى ئەمریكا لەو وادەیە تێپەڕێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین