ئێران چۆنیەتى مامەڵەكردنى لەگەڵ حكومەتى نوێى ئەفغانستان دیارى دەكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ شەممە (٢٨)ى ئابى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە، عەلى خامنەئى رابەرى باڵاى ئێران رایگەیاند، "حكومەتەكان دێن و دەڕۆن، بەڵام گەلەكان دەمێننەوە، ئێمە لەگەڵ گەلى ئەفغانى دەبین، چۆنییەتى مامەڵەكردنمان لەگەڵ حكومەتى نوێى ئەو وڵاتە پەیوەستە بە مامەڵەى ئەو حكومەتە نوێیە لەگەڵ گەلەكەى".
سەبارەت بە پەیوەندییەكانى لەگەڵ ئەو وڵاتە، گوتى، "لەگەڵ ئەفغانستان، خاوەنى یەك زمان و ئایین و رۆشنبیرین، هەموو ئەو ناخۆشیانەى بەسەریان هاتووە، هۆكارەكەى ئەمریكایە، ماوەى (٢٠) ساڵ ئەو وڵاتەیان داگیركرد، هیچ شتێكیان پێشكەش بەو گەلە نەكرد، بە هەموو شێوەیەك خەڵكەكەیان چەوساندەوە، هیچ هەنگاوێكیان بە ئاڕاستەى گەشەكردنى ئەو وڵاتە نەنا لەڕووى مەدەنى و ئابوورییەوە".
عەلى خامنەئى تا (٢٠١٥) زۆر بە تووندى هێرشى دەكردە سەر تاڵیبان، دواتر بەهۆى رێككەوتنیان لەگەڵ تاڵیبان زمانى رەخنەكانى گۆڕى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment