تاڵیبان چاوەڕوانى دوا ئاماژەى ئەمریكا ده‌كات
نوچه‌نێت
شه‌وى رابردوو (29)ى ئاب ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردووه‌ته‌وه، سەرچاوەیەك لە بزووتنەوەى تاڵیبان رایگەیاندووه، "چەكدارانى تاڵیبان چاوەڕوانن هێزەكانى ئەمریكا لەو وڵاتە بكشێنەوە، بۆ ئەوەى بە تەواوى فڕۆكەخانەى كابول بگرنە دەست".
هەروەها لە بەشێكى تر‌ى قسەكانى، ئەو بەرپرسە جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەوان تیمى تەكنیكى و ئەندازیارى شارەزایان هەیە، ئامادەن بۆ بەڕێوبردنى فڕۆكەخانەكە".
سەبارەت بە دۆخى ئەمنى رۆژئاواى فڕۆكەخانەى كابول بەرپرسێكى ئەمنى ئەفغانستان ده‌ڵێ، "نزیكەى دوو هەزار کەس لە خه‌ڵكى سڤیل لەو فرۆكەخانەیە ماون، لەگەڵ كۆتا قۆناغى كشانەوەى هێزەكانى ئەمریكا لە ئەفغانستان، لەدواى هۆشدارییەكانیش لە ئەگەرى روودانى تەقینەوەى تر، قەرەباڵغى بەردەم دەرگاكانى ئەو فڕۆكەخانەیە كەمى كردووە".
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه توركیا و قه‌ته‌ر و گرووپى G7 تاوتوێى به‌ڕێوه‌بردنى فڕۆكه‌خانه‌ى كابول بكه‌ن، كه‌چى تاڵیبان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه خۆى فڕۆكه‌خانه‌كه به‌ڕێوه‌ببات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment