وەزیرانی ناوخۆی ئێران و عێراق چەندین یاداشتنامەی لێككتێگەیشتن واژۆ دەكەن ئێران

نوچە نێت

وەزیری ناوخۆی عێراق بە یاوەری شاندێک گه یشته تاران، چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەدا پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات برەوی پێبدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (چواری تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق شەمەری لەگەڵ ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران کۆبووەوە و پیرۆزبایی لە وەزیری ناوخۆی ئێران کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی".

لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، "هەردوولا چەندین بابەتیان تاوتوێ کرد، وەکو ڕاهێنان، ئاڵوگۆڕی زانیاری و پرۆگرامەکان بۆ ئەو خوێندکارە عێراقییانەی لە ئێران دەخوێنن، هەروەها باس لە هەماهەنگییەکانی هاتووچۆ و خزمەتگوزارییە جیاوازەکان کرا."

"پاراستنی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات و جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بابەتی تری کۆبوونەوەی هەردوو وەزیری ناوخۆ بوون".

لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری ناوخۆی ئێران، "سوپاسی هاوتا عێراقییەکەی کرد، ستایشی هەوڵەکانی عێراق کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە هەموو شێوەکانیەوە، دووپاتی کردەوە ئێران پابەند دەبێت بە بەهێزکردنی هاوکاری ئاسایشی هاوبەش".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین