فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات ئێران

نوچە نێت

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، "دووپاتی هۆشداریمان بۆ سەر ئیسرائیل دەکەینەوە لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشکردنێك بۆ سەر وڵاتەكەمان".

ڕۆژی پێنجشەممە (17/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، ژەنەراڵ حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری بە ئیسرائیل دا و ڕایگەیاند، "هەڵەکەتان دووبارە مەکەنوە، لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ ناوچەکە یان وڵاتمان وەڵامی قورسمان دەبێت".

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتیشی، "مووشەکبارانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەک تۆڵەکردنەوەیەک بوو بۆ کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا".

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس ڕایگەیاند، "سیستەمی بەرگری ئاسمانی کە ئەمەریکا ڕەوانەی ئیسرائیلی کردووە ناتوانێت ڕێگر بێت لە ئەگەری تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە ئیسرائیل".

سەرەتای ئەم مانگە ئێران نزیکەی (180) مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ کوژرانی سەرکردەکانی حەماس و حیزبوڵڵا، ئێران بە ئاشکرا پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ چەکدارانی حیزبوڵڵا و حەماس دەربڕیوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین