وەزیری دەرەوەی ئێران: دووپاتی هۆشدارییەکان بۆ ئیسرائیل دەکەینەوە ئێران

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران دوودڵ نابێت لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرگری بەهێزتر ئەگەر ئیسرائیل تۆڵەی هێرشە موشەکییەکەی وڵاتەکەمان بکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی (11/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "ئێران بەتەواوی ئامادەیە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرگری بەهێزتر، ئەگەر پێویست بکات، دوو دڵ نابین لە وەڵام دانەوەی هەر هێرشێک".

وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت، "هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بەپێی مافی بەرگری لە خۆی و بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بووە، وڵاتەکەمان زۆر بەرگەی توندوتیژی گرتووە بەمەبەستی گەیشتن بە ئاگربەست بۆ جەنگی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس".

لە لایەکی ترەوە چەندین جار بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، "وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران دەدەنەوە وەک تۆڵەسەندنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل لە لوبنان، غەززە و کوژرانی سەرکردەیەکی حەماس لە ئێران".

یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "ئیسرائیل بە شێوەی ورد، سەر سوڕهێنەر و کوشندە وەڵامی ئێران دەداتەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین