راوێژکارى رابەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران رەخنەى توند لە تورکیا دەگرێت
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
هەڵمەتى رەخنە و هێرشى توند لە ئێران دژ بە سیاسەتى دەرەوەى تورکیا و مامەڵەکردنى لەگەڵ پرسەکانى ئەو ناوچەیە دەستى پێکردووە، لەبەرانبەر ئەو رەخنانە تورکیا لەسەر ئاستى فەرمى هیچ وەڵامێکى نییە، لەوەتەى رژێمى سووریا روخێندراوە مەرجەعە ئاینییەکانى ئێران تورکیا بە پیلانگێرى لەگەڵ بەرپرسانى ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە سووریا لە رێگەى هەیئەى تەحریرى شام تۆمەتبار دەکەن.
عەلى ئەکبەر ویلایەتى، راوێژکارى کاروبارى نێودەوڵەتى عەلى خامنەئی، رێبەرى باڵاى کۆمارى ئیسرائیل ئێران بابەتێکى لە رۆژنامەى "کەیهان"بڵاوکردۆتەوە، تێیدا ئاشکراى دەکات کە بەرپرسانى تورکیا هۆشدارییان داوە لە تووڕەکردنى ئێران.
هەندێک لە بەرپرسانى تورکیا ئامۆژگارى ئێرانیان کردووە کە پێویستە خۆیان لە ئەگەرى هەر رێکارێک دژ بە ئیسرائیل پێویستە بەرپرسانى ئێران وشیاربن. هەروەک پێویستە هەرگیز چاوەڕوان نەکەن کە ئیسرائیل پەیوەندى لەگەڵ تاران ئاسایی دەکاتەوە و مامەڵەى لەگەڵ دەکات، وەک ئەوەى لەگەڵ تورکیا مامەڵە دەکات، ویلایەتى ئەو ئامۆژگاریانەى تورکیا بە بەبێ پێشینە ناودەبات و بە مایەى نیگەرانى وەسف دەکات.
سیاسییەکانى تورک دەزانن ئەوان بە روونى بینیویانە کە ئێران چەندین ساڵە بە رووى دەسەڵاتدارانى ئیسرائیل وەستانەتەوە و هاوکێشەکانی ئەو ناوچەیان لە بەرژەوەندى ئیسلام و کەوتنى زانیۆنى گۆڕیووە، ئەگەر ئێمە بمانەوێت وەڵامى حکومەتى تورکیا و هەندێک لە وڵاتەکانى دیکەى ناوچەکە بدەینەوە، ئەوا نابێت تواناى ئێران بە تواناى خۆیان بەراورد بکەن، نابێت هەرگیز چاوەڕوانى ئەوە بکەن کە ئێران سازش بۆ ئیسرائیل بکات.
راوێژکارى خامنەئى لە درێژەى قسەکانى دەڵێت، ئێمە و هەروەک ئێمەش و سەماحەتى رابەرى شۆڕش چەندین جار جەختمان لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە دڵنیایمان داوەتە وڵاتان، یا مقاوەمە، یاخود سازشى ئیسرائیل کە بەردەوامە لە هێرشەکان و وڵاتانى رۆژئاوا پارێزگارى لێ دەکەن، سازش باجى دەوێت و زەلیل بوونە، بەڵام مقاوەمە درووستکردنى عزەتە و تێچووى زۆر کەمترە، لەسەرەتاى درووستبوونى دەسەڵاتى ئیسرائیل ئاراستەى مقاوەمە و سازشکردن تا ئێستا بەردەوامە.
سەبارەت بەرەى مقاوەمەش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، هێڵى بەرەنگاربوونەوە لە سەردەمى شەهید عزەدین قەسام دەستى پێکردەوە، جەمال عەبدوناسر، سەرکردەى گەورەى عەرەب بەردەوامیان پێى داوە، لە بەرانبەردا هەندێک کەسى وەک شاى ئێران و دەسەڵاتى سعوودیە و شاى ئوردن سەرکردایەتى سازشکردنیان دەکرد و بەرەنگارى جەمال عەبدوناسر دەبوونەوە، هەوڵى شکستپێهێنانى خەباتەکەیان دەهێنا، وەک خزمەتێک بە ئەمەریکا و ئیسرائیل، گەورەترین گورزێک بەر جەمال عەبدولناسر کەوت بریتی بوو لە کۆمەڵکوژى دانیشتوانى فەڵەستین لە بەشى رۆژئاواى رووبارى ئوردن، کاتێک مەلیک حکوسێنى زاواى بەریتانییەکان زیاتر لە چوار هەزار فەڵستینى شەهید کرد، کاتێکیش سوورییەکان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد بۆ پاڵپشتى فەڵەستینییەکان زیاتر لە (600) کەسى لێ شەهید کردن، ئەو دوو ئاراستە بەو جۆرە بەردەوام بووە.
دەربارەى جەنگى ئۆکتۆبەریش دەڵێت، "جەنگى پاڵەوانانەى حەوتى ئۆکتۆبەر، بەرەنگاربوونێکى بێپێشینەیە کە (14) مانگە لەسەردەستى موجاهیدانى حەماس و جیهادى ئیسلامى بەردەوامە، ئەو ئاستەى بەرەنگارى دەرى دەخات فەڵەستینییەکان لەجەنگى هاوچەرخ بێپێشینەن و وەک موجیزە وان، لە بەرانبەردا، توندى هێرشەکان و تاوانى جەنگ کە ئیسرائیل ئەنجامى دەدات لە مێژوودا وێنەى نەبووە."
ئەوانە نموونەى بەرچاوى ئیسلامین، کە تەفسیرى کردەیى ئەو ئایەتەن، "يا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنوا مَن يَرتَدَّ مِنكُم عَن دينِهِ فَسَوفَ يَأتِي الله بِقَومٍ يُحِبُّهُم وَيُحِبّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَي المُؤمِنينَ أَعِزَّةٍ عَلَي الكافِرينَ يُجاهِدونَ في سَبيلِ اللَّهِ وَلا يَخافونَ لَومَةَ لائِمٍ ذلِكَ فَضلُ اللَّهِ يُؤتيهِ مَن يَشاءُ وَاللَّهُ واسِعٌ عَليمٌ"
پرسەکە زۆر گرنگترە، کە بریتییە لەوەى وڵاتێکى گەورە و بەتواناى وەک کۆمارى ئیسلامى ئێران تواناى پاڵپشتى ئەو جووڵانەوانە و وڵاتانە بکات، کە هەڵوێستى نەگۆڕیان هەیە مقاوەمەى فراوانخوازەکان و کیانى ئیسرائیلى دەکەن.
لێرە پارێزەرە سووکەکانى خۆبەزلزانى جیهانى و برەوپێدەرانى نەبوونى ناسنامە بۆ کوفر و فراوانخوازى لە جیهان ناوچەکە خۆشەویستانى ئێران لەو ناوچەیە بە هێزى بریکار ناودەبن، لە کاتێدا دەبینین کە بوونى هەندێک وڵاتى پاشکەوتوو و کرێگرتە لەو ناوچە بەبێ مۆڵەتى ئەوانەى دى ناجووڵێن، ئەو وڵاتانە جگە لە هێزێکى بریکارى دوژمنانى ئیسلام هیچى دیکە نین، بەڵکوو ئەوانە خزمەتى گەورەکیان دەکەن.
ئێران و رابەرى شۆڕش بە راشکاوانە راگەیاندووە، کە گوێرەى توانا پاڵپشتى موجاهیدانى رێگەى حەق دەکەن، بۆیەش گەنجەکانى لە سوننە و شیعە بۆ ریزى پێشەوەى بەرەکانى جەنگ بەرانبەر دوژمنانى ئیسلام رەوانەکردووە.
سووریا لە ماوەى (50) ساڵى رابردوو بە درێژایى سەردەمى حافز ئەسەدى کۆچکرد و سەردەمى بەشارى بەرەنگارى ئیسرائیل و پارێزەرەکانى بۆتەوە، ئەوەشى لە میانەى جەنگى عەرەبى ئیسرائیل روویدا تا گەیشتە پەیماننامەى کامپ دیڤید، حافز ئەسەد تاکە کەس بووە بەڕووى سازشەکان وەستایەوە هیچ رێککەوتنێکى واژۆ نەکرد، کە بەرەى وەستان و رووبەڕووبوونەوەى دامەزراند، کە سووریا و لیبیا و یەمەنى باشوور و تەنانەت سوودان و بەرەى ئازادیخوازى فەڵەستینیشى لەخۆى گرتبوو، تا ساڵى (1979) گرنترین وڵات بە رووى کامپ دیڤید وەستایەوە سووریا بوو، لەدواى سەرکەوتنى شۆڕشى ئێران و بە فەرمانى ئیمام خومەینى بەهۆى خیانەتى ئەنوەر سادات لە رێککەوتنى کامپ دیڤید پەیوەندییەکانى لەگەڵ میسر پچڕاند، لەو کاتەوە ئێران وەک بەهێزترین دەوڵەتى ئیسلامى لە پاڵ سووریا وەستا لە پێناو پارێزگارى لە فەڵەستین و هەموو هەوڵێکى داوە بۆ هاوکارى ئازادکردنى فەڵەستین.
سووریا بەشێک بووە لە مقاوەمە، پڕۆژەى فراوانخوازى کە سووریا بە ئامانج گرتووە لەیەر ئەو هۆکارەیە، پرسى کەوتنى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لەو ئایەتە سەرچاوەى گرتووە، "تِلْكَ الْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ"لە ئاراستەى بڵاوبوونەوەى ئیسلام لە جیهان و روخانى سیستەمى بەڵادەستى ئەو جۆرە رووداوانە چاوەڕوانکراو نییە، بە دڵنیایەوە ئەوە بەشى کۆتایى نییە، بەڵکوو بەشى سەرەتایە.
لێرەوە ئامۆژگارى بەرپرسانى تورکیا دەکەم، کە بگەڕێنەوە ئەو رێگەى کە گرتوویانە لەبرى ئەوەى ئامۆژگارى ئێران بکەن، وڵاتێکى وەک تورکیا کە ملیۆنان مسوڵمانى تێدا دەژیت شایستەى ئەوە نییە وڵاتێکى وەک ئێران بکات، لەبرى وەستانەوەى لەگەڵ جیهانى ئیسلامى و گەلانى مسوڵمان بێت، بەرەى بەرانبەر لەگەڵ ئیسرائیل دەوەستێت.
سەرچاوە: ئاژانسى میهر
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment