ئێران و چین تاوتوێی بەرنامەی ئەتۆمی دەكەن ئێران

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە چین، ئامانجی سەردانەکەی تاوتوێکردنی بەرنامەی ئەتۆمی، گەمارۆکان و ئاڵەنگارییەکانی ناوچەکەیە.

ڕۆژی شەممە (28/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لەگەڵ چین پێویستە ڕاوێژی زیاتر بکرێت دەربارەی مەسەلەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، هەوڵەکان بۆ لابردنی سزاکانی ڕۆژئاوا تاوەکو لە ساڵی نوێدا دینامیکییەکی نوێ بەخۆوە ببینێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەیشتنی بۆ پەکینی پایتەختی چین جەختی لەوە کردەوە، "چەندین ساڵە ئێمە بە بەردەوامی ڕاوێژمان لەگەڵ چین کردووە لەسەر هەموو بابەتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، ئێران و چین لە ماوەی چەند ساڵێکدا پەیوەندییەکی نزیکیان لەسەر کێشە ناوچەیی و جیهانییەکان هەبووە. بارودۆخی ئێستا زۆر هەستیارە و گرژییەکان لە ناوچەکە زیادیان کردووە و چەندین ئاڵەنگاری نێودەوڵەتی هەیە."

عێراقچی گوتیشی، "(2024) قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ ئەم بابەتانە ئەم سەردانە کاتەکەی زۆر گونجاوە چونکە لەگەڵ سەرەتای ساڵی نوێدا، هەردوو وڵات ئامادەکاری دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەداکانی داهاتوو بەتایبەتی لە کاروباری ناوچەیی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و کاروباری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی".

جێگەی ئاماژە پێدانە سەرکردەکانی ئێران و چین لە پەراوێزی لووتکەی (BRICS) کە لە قازان بەڕێوەچوو کۆبوونەوەی جیاوازیان ئەنجام دا. دوێنیش هەینی (27-12-2024) لە سەردانەکەیدا بۆ چین وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەل وەزیری دەرەوەی چین کۆبووەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین